ئینگلتەرا

راهێنەری ئێڤەرتن ئامارێکی لەگەڵ ئانچێلۆتی یەکسان کردەوە

یاریگا –

شۆن دایش، راهێنەری ئیڤەرتۆن، بە بردنەوەی دوێنێ بەرامبەر لیڤەرپوول، توانی ریکۆردەکەی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی یەکسان بکاتەوە.

شەوی رابردوو لە یاریی دواکەوتووی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگدا، ئێڤەرتۆن رووبەڕووی لیڤەرپوول بووەوە و توانی بە دوو گۆڵ لە رکابەرە کۆنەکەی بباتەوە و سەرکەوتنێکی شیرین بەدەستبهێنێت.

ئەم دۆڕاندنە بووە هۆی ئەوەی قوتابیانی یۆرگن کلۆپ لە بردنەوەی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە دوور کەونەوە و مەرجەکانی گەیشتن بەم جامە زۆر قورس بوو بۆیان. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە لەدوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی ئانچێلۆتی لە وەرزی 2020-2021، ئیڤەرتۆن نەیتوانیبوو بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

یاریگای گۆدیسۆن پارک، ئیڤەرتۆن 2 – لیڤەرپوول 0

ئێستا دایش، هاوشانی ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە، تاکە راهێنەرن کە توانیویانە لە مێژووی ئیڤەرتۆن لە لیڤەرپوول ببەنەوە و ئەم ریکۆردە سەرنجڕاکێشە بە ناوی ئەوانەوە تۆمارکراوە. هەوڵەکانی ئیڤەرتۆن بۆ دەربازبوون لە ناوچەی دابەزین و بەردەوامبوون لە پرێمەرلیگ لە وەرزی داهاتوودا بەردەوامە، سێ خاڵیش لەم یارییەدا دەتوانێت یارمەتیان بدات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

لەم وەرزەدا ئیڤەرتۆن بە لەدەستدانی خاڵەکانی یەک لە دوای یەک تووشی کێشەیەکی جددی بووە و ئێستا لە پلەی 16ی ریزبەندی پرێمەرلیگ دایە و هیوادارە لە یارییەکانی داهاتوودا مەودای لەگەڵ تیپەکانی خوارەوەی ریزبەندییەکە زیاتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button