
یاریگا–
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئاندریک هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاڵمیراس دەستپێکردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دۆگلاس باوکی یاریزانە بەڕازیلیەکەی ئاشکرای کردووە، سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن چەندین یانەی ئەوروپی کوڕەکەیان کردووەتەوە ئامانج، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە تەنها کارگێری یانە فەرەنسیەکە بەفەرمی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کوڕەکەی لەگەڵ کارگێری یانەکەی دەستپێکردووە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند یانەیەک هەوڵی ئاندریک دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هەوڵەکانیان دەست پێنەکردووە.