ئهوروپائەفریقائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
گرێبەستی مەحرەز نوێ دەکرێتەوە
یاریگا–
ریاز مەحرەز، هێرشبەری جەزائیری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێ دەکرێتەوە.
سانتی ئاونا لە رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، کارگێری ستیزن لەسەر داوای پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەکەیان، ئۆفەرێکیان پێشکەش بە هێرشبەری جەزائیری یانەکەیان کردووە و، ئامادەن گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ دوو ساڵی دیکە نوێ بکەنەوە.
مەحرەز لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە و گرێبەستەکەی لە ساڵی 2023 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.