ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕیازمەحرەز: دەمەوێت لەم یانەیە واز لە یاریكردن بهێنم

یاریگا-

ریاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشکرای کرد کە دەیەوێت لە یانەكەی واز لە یاریكردن بهێنێت.

یاریزانە جەزائیرییەکە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فەڕمی یانەكەی مەحرەز ووتی: بێگومان دەمەوێت لەگەڵ سیتی کۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم، باوەڕم بە توانای خۆم هەیە.

یاریزانەكەی پێشووی لیستەر سیتی ئاماژەی بەوەكرد کە دوای وازهێنانی پلانی بۆ قۆناغێک دانەناوە و دەڵێت “نازانم چی ڕوودەدات، هێشتا بیری لێدەکەمەوە، تۆپی پێم خۆشدەوێت و ئەستەمە لێی دوور بکەومەوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button