ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: ڕیاز مەحرەز گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر نوێكردەوە

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی ڕیاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەكەی تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مەحرەز ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم ، چێژ لە هەموو خولەكێك وەردەگرم لێرە ، هەستێكی تایبەتە بەشێك بم لەم یانەیە.

هەروەها ووتیشی: سوپاسی پیپ گواردیۆلا و دەستەی ئیدارەی یانەكە دەكەم كە هاوكارم بوون لە بەرزبوونەوەی ئاستم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button