ئینگلتەرا

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ

یاریگا-

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولەكەی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر حەوت یاریزانی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی یەكی خولەكەی دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( دان بێرن، برینان جۆنسن، ڕیاز مەحرەز، سۆلی مارچ، داڤید ڕایا، ماركۆس ڕاشفۆرد، بوكایۆ ساكا) پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ:

– دان بێرن ( نیوكاسڵ ): لە مانگی ڕابردوو بەشداری لە 270 خولەك یاریكردن كرد و سێ كلین شیتیان هەبووە.

– جۆنسن ( نۆتینگهام): مانگی ڕابردوو بەشداری لە 342 خولەك كرد و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

– ڕیاز مەحرەز ( مانچێستەر سیتی): مانگی ڕابردوو بەشداری لە 292 خولەك كرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

– سۆلی مارچ( برایتۆن): مانگی ڕابردوو بەشداری لە 259 خولەك یاریكردن كرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

– داڤید ڕایا ( برینتفۆرد): مانگی ڕابردوو بەشداری لە 270 خولەك یاریكردن كرد و دوو كلین شیتی هەبووە و توانیویەتی 11 سەیڤ بكات.

-ماركۆس ڕاشفۆرد( مانچێستەر یۆنایتد ): مانگی ڕابردوو بەشداری لە 359 خولەك كرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات.

– بوكایۆ ساكا( ئەرسیناڵ ): مانگی ڕابردوو بەشداری لە 270 خولەك كرد و توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button