ئاسیا

دیوە تاریکەکەی بەشێک لە ئەستێرەکانی خولی سعودیە

یاریگا

هەڵاتن لە ماڵەوە، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، و قوربانیکردنی باوک ” لایەنی تاریکی” ژیانی بەشێک لە ئەستێرەکانی خولی سعودیە.

بەشێک لەو یاریزانانەی بونەتە ئەستێرەی دیاری جیهان و لە رێگەی لاکێشەی سەوزەوە پارەیەکی خەیاڵیان دەستکەوتووە، رێگەیەکی قەرسیان بۆ ئەم مەبەستە بڕیوە و تاوەکو گەیشتونەتە ئەم قۆناغە قوربانی گەورەیانداوە.

” من قوربانی باوکمم ”
یەکێک لە چیرۆکە قورسەکانی ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ چیرۆکی باوکیەتی، خۆسێ دێنیس ئاڤێرۆ هەرچەندە سەرباز بوو لە سوپای پورتوگالدا، بەڵام بە شێوەیەکی سەخت کۆچی دوایی کرد.
باوکی دۆن بەهۆی دۆخی سەختی دارایی خێزانەکەی پەنای بۆ خواردنەوە کحولیەکان بردووە، دوای ئەوەی کارەکەی لە سوپادا لەدەستداوە، وەک کرێکاری ژووری جلگۆڕین لە یانەیەکی پورتوگالی کاری کردووە ، بەڵام بەردەوام بوو لە خواردنەوەی مەی.
كریستیانۆ لە دیمانەیەکیدا لەبارەی باوکی دەڵێت ” هەموو ڕۆژێک خواردنەوە کحولییەکانی دەخوارد، بۆیە کەسایەتییەکەی بە باشی نەناسی، خۆزگەم دەخواست بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵمان بمێنێتەوە، بەڵام ڕۆیشت، هەرچەندە خراپ مامەڵەی لەگەڵ نەکردین، بەڵام لەڕاستیدا بووم بە قوربانی.

” دوای مردنی باوکم لە ماڵەوە ڕامکرد ”
سەبارەت بە سادیۆ مانێی سەنیگالی و یاریزانە پیشەگەرەکەی نەسڕ، وەک زۆربەی یاریزانە ئەفریقییەکان، بەر لە بەناوبانگبوونی لە جیهانی تۆپی پێدا، بەدەست هەژارییەکی زۆرەوە دەناڵێنێت.

مانێ دەڵێت: تەمەنم حەوت ساڵ بوو، کاتێک لەگەڵ هاوکارەکانم یاری تۆپم دەکرد، ئیبن عومەر لێم نزیک بووەوە و پێی وتم باوکت نزیکبووەتەوە لە مردن، سەرەتا لە بابەتە تێنەگەیشتم، دواتر بۆ چەند مانگ بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانە لە شاری بامبالی سەنیگال بووە هۆی مردنی باوکم و خوشکەکەشم لە ماڵەوەمان منداڵی بوو، چونکە لە گوندەکەمان نەخۆشخانە نەبوو، دڵتەزێن بوو و سوێندم خوارد لە داهاتوودا نەخۆشخانەیەک دروست بکەم.
بەڵام سەختی ژیانی مانێ لە منداڵیدا هەر بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکو لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە ماڵەکەی هەڵاتووە و بە هاوکاری هاوڕێیەکی بەرەو داکار پایتەخت بەڕێکەوتووە بۆ ئەوەی بەدوای ئەوەدا بگەڕێت کە ڕێگەی خۆی لە جیهانی تۆپی پێدا بکاتەوە. “دۆخەکە سەخت بوو، کەسم لەگەڵ نەبوو کە پشتگیریم بکات و تەنیا بووم، بەڵام نەوەستام، متمانەم بە سەرکەوتنەکانم هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا خێزانەکەم هاوکارم بوون دوای ئەوەی تێگەیشتم هیچ بژاردەیەکی تر نییە”.

” پارەم نەبوو یاری و کێکێک بکڕم ”
یاریزانێکی دیکەی بەڕازیلی کە لە منداڵیدا زۆر هەژاری بینیوە، نێیمار دا سیلڤا ئه ستێرەی یانەی هیلالی سعودی بووە، که زیاتر له جارێک باسی له ئازارەکانی به ده ست هه ژاری کردووه له گه نجیدا، و پێزانینی بۆ هه ڕ یۆرۆیەکی هەیە کە به دەستهێناوه ، له ژێر ڕۆشنایی ئه وەی که له گەنجیدا تووشی ئازار بووه .

نێیمار لەبارەی ژیانی رابردووی دەڵێت : کاتێک منداڵ بووم زۆر حەزم لە کێک بوو، بەڵام خێزانەکەم پارەی کڕینی کێکیان نەبوو، بۆیە بەڵێنم بە دایکم دا کە کاتێک گەورە دەبم و کار دەکەم، دەیکڕم و کارگەیەکی کێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ئازارانەی کە لە گەنجیدا تووشی بووین دابنێم، داپیرەم لەگەڵ هەشت کەس لە یەک ماڵدا بوو و هەموو شتێکمان هاوبەش بوو، ژیان بە هیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو.”

درامای منداڵی و گەورەیی کانتێ
شەرمنترین یاریزانی ناو یاریگا، یاریزانی فەرەنسی نگۆلۆ کانتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیتیحادە، کە لە منداڵیدا ناچار بوو وەک پاککەرەوە کار بکات لە گەڕان بەدوای دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خێزانەکەی، کە لە ئەفریقاوە کۆچیان کرد بۆ فەرەنسا، بەڵام خۆی و باوکی بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، دواتر فرۆشتیان بە کارگەکانی ڕیسایکلکردن و پاشان وەرگرتنی مووچە دەستپێکرد.

“مردنی باوکم وایکرد سەرکەوتوو بم ”
ریاز مەحرەز یاریزانی جەزائیری یانەی شەبابی سعودی دەگێڕێتەوە بەهۆی مردنی باوکی بووە کەسێکی سەرکەوتوو.
مەحرەز لە دیمانەیەکدا باس لەوە دەکات، ئەو کاتەی منداڵ بووە باوکی بەردەوام پشتگیری کردووە و هەمیشە لەگەڵی لە یاریگاکان ئامادەبووە، ریاز دەڵێت باوکی هەمیشە ئامۆژگاری ئەوەی کردووە سەرکەوتوو دەبیت و دەگەیت بە ئامانجەکەت.
یاریزانە جەزائیریەکە دەشڵێت هەمیشە خەونی باوکی ئەوە بووە ببێتە یاریزانێکی گەورە، بەڵام پێش بوون بە راستی خەونەکانی گیانی لەدەستداوە و ئەویش بەڵێنی بە رۆحی باوکیداوە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بگات بە خەونەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button