
یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد پێش دێربی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی گەشتی وڵاتەکەی کردووە، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی نیگەران کردووە.
رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، دۆن بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداری یاری دێربی بکات، بەڵام یاریزانەکە رۆژێک پێش یارییەکە گەشتی وڵاتەکەی کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە بەشێک لە هاندەرانی یانەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێرشی بکەنە سەر، چونکە ئەوان پێیانوایە پێویست بوو لە یاریگا ئامادەبێت.
مانچێستەر یونایتد لە گەڕی 28ـی پرێمەرلیگ لە دێربی مانچێستەر تووشی دۆڕانێکی چاوەڕواننەکرا بەرامبەر مانچێستەر سیتی بوو.