ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئەنچیلۆتی ئەستێرەیەكی گرنگی لەدەستدا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر پاریس

Yariga App

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بەركەوت دوای پێكانی یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یانەكەی و ئامادە نەبوونی لە یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمان بكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری چوون لە یاریگای یانە فەڕەنسیەكە بە تاكە گۆڵێكی كیلیان ئیمباپێ كە لە خولەكی 94ی یاریەكە تۆماریكرد كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانی تۆنی كرۆس پێكانی هەیە وناتوانێت لە یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان بەشداری بكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە ئەژنۆی چەپیدا یاریزانەكە پێكانی هەیە و سبەینێ پشكنینی موگناتیسی ئەنجام دەدات.

بەوەش یانە شاهانەكە بۆ یاری گەڕانەوەی چامپیۆنسلیگ بەرامبەر پاریس لە تواناكانی هەریەك لە كاسیمیرۆ و مێندی بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتەكانیانەوە و كرۆس بەهۆی پێكانەوە بێ بەش دەبێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button