ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

رۆناڵدۆ باس لە گەڕانەوە بۆ مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشە دوای ماوەیەک گەڕایەوە مەدرید.

دۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی ” گەڕانەوە بۆ مەدرید یەکێک لە شارە جیاوازەکانی جیهان کە دەتوانم بە ماڵی خۆم ناوی بێنم، هەستێکی خۆشم پێدەدات، ئێرە چامپیۆنزیگە، دایکی پاڵەوانتییە ئەوروپیەکان، ئێستا چانسی ئەوەمان هەیە لە یاریگای خۆمان چارەنوسی قۆناخی داهاتوو یەکلایی بکەینەوە، لە کۆتاییدا سوپاسی هەموو هاندەرانی یانەکەمان دەکەم و ئامادەبوونی ئێوە هێزێکی زیاترمان پێدەدات “.

هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێک یەکسانبوون و یاری گەڕانەوە لە ئۆڵدترافۆرد چارەنوسی یانەی سەرکەوتوو یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button