یاریگا–
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بەهۆی پێکان نزیکەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێرشبەرەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر تۆرینۆ تووشێ پێکان بوو، ئەمڕۆ دوایین پشکنینی بۆ کرا و، دەرکەوت لە ماسولکەکانی رانی چەپی تووشی گرژبوون بووە و، بەم هۆیەوە پێویستی بە 10 رۆژ پشوو هەیە.
بەم شێوەیە دیبالا بەشداری یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڤیاریال و هەروەها گەڕی داهاتووی سێریائەی بەرامبەر ئێمپۆلی ناکات.