ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

دوو ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنسلیگ بێ بەش دەبن

Yariga App

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە تواناكانی دوو ئەستێرەی یانەكەی بێ بەش دەبێت.

پاریس سان جێرمان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە یاریەكەدا هەریەك لە یاریزانانی مێرینگی كارلۆس كاسیمیرۆ و فێرلاند مێندی كارتی زەردیان وەرگرت و بەهۆی كەڵەكە بوومی كارتە زەردەكانیانەوە ناتوانن لە یاری گەڕانەوە بەشداری بكەن.

وا بڕیارە ڕۆژی 9ی مانگی 3 لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ڕیاڵ مەدرید میوانداری پاریس سان جێرمان بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button