ئینگلتەراگرنگترین

كلۆپ بۆ سەڵاح: ناتوانین كەس ناچار بكەین بمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا- یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی هیچ هۆكارێك نابینێت كە بۆچی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەكەی دەیەوێت لە لیڤەرپول بڕوات.

لە چاوپێكەوتنیدا محەمەد سەڵاح بۆ میدیا ئیسپانیەكان ئەوەی ئاشكرا كرد كە كراوەیە بۆ چونە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید یان بارسێلۆناوە ، ئەمەش نیشانەی پرسیاری لەسەر داهاتووی ئەستێرە میسڕیەكە درووستكرد.

لە لێدوانەكانیدا یۆرگن كڵۆپ كە ڕۆژنامەی ” the guardian” بڵاویكردووەتەوە ووتی: هەموومان دەتوانین بەدوای شتێكی دیكەدا بگەڕێین ئەگەر بمانەوێت ، بەلام پێم وایە تاكە هۆكار كە محەمەد سەڵاح لیڤەرپول بەجێدەهێڵێت كەش و هەواكەیە.

هەروەها ووتیشی: ئایا لێرە هۆكارێكی تر هەیە؟ ئێمە یەكێكین لە گەورەترین یانەكانی جیهان ، ئێمە پارەی باش ئەدەین ، ڕەنگە باشترین نەبێت لە جیهاندا ، بەڵام پارەیەكی باشە ، یاڕیگایەكی سەرنجڕاكێشمان هەیە هاندەری نایابمان هەیە.

” ئێمە سور دەپۆشین كە جوانترین ڕەنگە ، هەرچۆنێك بێی ناتوانین خەڵك ناچار بكەین بە مانەوە ، بەڵام ئەوە هەمووی لەسەر كات ئەمێنێتەوە ساتێكی گونجاو بدۆزنەوە و بڕۆن ”.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: گۆڕانكاری دەكەین یاریزان دەهێنین و ئەگەر یەكێك لە یاریزانەكان بیەوێت بڕوات دەڕوات ، ناتوانین بیانوەستێنین ،من تێناگەم بۆچی دەیانەوێت بڕۆن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button