یانەیەکی گەورە پەیوەندی راستەوخۆ بە مارتینێزەوە دەکات

یاریگا –
یانە خوازیارەکانی ئیمیلیانۆ مارتینێز بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی ئاستۆن ڤیلا.
مارتینێز لە هاوینی 2020 ریزەکانی ئارسیناڵی جێهێشت و بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڤیێلا کرد. لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستەکانی بەتەواوەتی تەقیەوە و بەجۆرێک توانیان یۆرۆپالیگی 2025/26 ببەنەوە.
گۆڵپارێزە ئەرجەنتینیەکە کە تا 2029 گرێبەستی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا هەیە، لە کۆتایی وەرزی رابردوو ئارەزووی خۆی بۆ رۆشتن لە یانەکەی ئاشکراکرد و ماڵئاوایی لە هاندەران کرد.
ئێستا یانەی یوڤێنتوس نزیکترین لەنێو ئەو رکابەرانەی خواستیان بۆ گواستنەوەی ئیمیلیانۆ پیشانداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەمڕۆ یوڤێنتوس پەیوەندی راستەوخۆیان بە چواردەورەکەی مارتینێزەوە کردووە کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژادەی وڵاتەکەی لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026دان.
رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئێستا بڕیار لای یانە ئینگلیزیەکە ماوە وەک کۆتا بەربەست لە بەردەم گواستنەوەکەدا ئەوەش پەیوەستە بە خواستە داراییەکانی ئاستۆن ڤیلا کە داوای بڕی 10-15 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە میدیاکان رێککەوتنی سەرەتایی نێوان گۆڵپارێزەکە و یۆڤیان راگەیاند کە رەزامەندی داوە بۆ پەیوەندیکردن بە خانمە پیرەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ.



