ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سکاڵا تۆمار مەکەن؛ مانچێستەر سیتی لە رێککەوتن لەگەڵ چێڵسی نزیکبووەتەوە

مانچێستەر سیتی قەرەبووی چێڵسی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی دارایی لەگەڵ چێڵسی، بۆ ئەوەی بتوانێت ئێنزۆ مارێسکا وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانبکات.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە ئێنزۆ مارێسکا داوای قەرەبوو لە مانچێستەر سیتی دەکات، چونکە پێیان وایە ئێنزۆ مارێسکا پێشێلکاریی لە گرێبەستەکەی کردووە و لەوکاتەی راهێنەری چێڵسی بووە بەشێوەیەکی نایاسایی گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کردووە و یانە لەندەنییەکە بۆ ئەو پێشێلکارییەی مارێسکا بەڵگەی تەواوی لەدەستدایە.

لە زستانی رابردوو دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک ئاشکرایکرد، ئێنزۆ مارێسکا لەگەڵ مانچێستەر سیتی رێککەوتووە و دەبێتە شوێنگرەوەی گواردیۆلا، دوای ئەو هەواڵە ناکۆکییەکی گەورە لەناو چێڵسی دروست بوو، ئێنزۆ مارێسکا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

چێڵسی بڕوای وایە پێویستە لەلایەن مانچێستەر سیتی قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە دوای رۆیشتنی مارێسکا وەرزەکەیان بەتەواوی شێواو و یانەکە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و بۆ هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی سەرنەکەوت، بلوز بڕوای وایە بەهۆی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیەتی، دەتوانن بگەنە رێککەوتن و قەرەبوو بکرێنەوە و ئەوانیش رێگە بە پەیوەندیکردنی مارێسکا بە سیتی بدەن.

چێڵسی دوو ساڵ لەمەوبەر 8 ملیۆن یۆرۆی وەکوو قەرەبوو بەخشییە لێستەر سیتی، بۆ ئەوەی بتوانێت ئێنزۆ مارێسکا بکاتە راهێنەری یانەکەی، لە زستانی رابردووش چەند ملیۆن یۆرۆیەکی بەخشییە ستراسبۆرگی فەرەنسی بۆ ئەوەی بتوانێت لیام رۆسۆنیۆر بکاتە شوێنگرەوەی مارێسکا.

ئیدارەی چێڵسی ئاماژەیان بەوە کردووە بەڵگەی تەواویان لەبەدەستدایە بۆ ئەوەی لە لیژنەی رێککاری پرێمەرلیگ سکاڵا لەسەر مانچێستەر سیتی تۆماربکەن، چونکە پێشێلی یاساکانی کردووە و بە نایاسایی گفتوگۆی لەگەڵ مارێسکا کردووە، بەڵام ئەو هەنگاوە ناگرنەبەر و دەیانەوێت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ مان سیتی کۆتایی بە ناکۆکییەکە بهێنن.

هەروەها چێڵسی بیری لەوەش کردووەتەوە سکاڵا لەسەر ئێنزۆ مارێسکاش تۆمار بکات، چونکە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە مارێشکا یاساکانی پێشێلکردووە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ مانچێستەر سیتی بگەنە رێککەوتن، سکاڵا تۆمار ناکەن.

گفتوگۆی نێوان مانچێستەر سیتی و چێڵسی بەردەوامە، ئەگەر بگەنە رێککەوتن ئەوا مانچێستەر سیتی 10 ملیۆن پاوەند وەکوو قەرەبوو بە چێڵسی دەدات.

هەرچەندە مارێسکا بەپەرۆشە بۆ ئەوەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەستبەکاربێت، بەڵام یاریزانانی مانچێستەر سیتی تاوەکوو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ناگەڕێنەوە مەشقەکان، چونکە 19 یاریزانیان لە مۆندیال بەشدارن، بۆیە مان سیتی کاتی پێویستی لەپێشە بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکات.

کێشەی قەرەبووکردنەوەی دارایی چێڵسی رێگری لە راگەیاندنی فەرمی مارێسکا دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button