گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

پێوەرەکانی فیفا؛ چۆن باشترین سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال دیاری دەکرێن؟

وردەکاریی تەواو بزانە

Yariga App

یاریگا –

سەرکەوتن بۆ قۆناخی 32 بۆ هەشت باشترین تیمەکەی پلەی سێیەم تاوەکوو فیکەی کۆتایی کۆتا یاری دیاری ناکرێت.

گەورەترین پاڵەوانییەتیی مۆندیال لە مێژوودا خاوەنی یەکێک لە ئاڵۆزترین تایبەتمەندییەکانیەتی، چونکە 8 باشترین تیمی پلەی سێیەم لە کۆی 12 کۆمەڵەکەی مۆندیال سەر دەکەون بۆ قۆناخی 32. زانینی ئەوەی کە هەر یەکێک لەو 8 تیمە سەرکەوتووەی پلەی سێیەم رووبەڕووی کام رکابەر دەبێتەوە، تاوەکوو 495 ئەگەری جیاواز لەخۆ دەگرێت.

پێش ئەوە، گرنگە ئەو پێوەرانە بزانرێت کە بەکاردێن بۆ دیاریکردنی کام لەو تیمانەی پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە سەر دەکەون و کامانەش لە دوای خۆیان جێدەمێنن، کە ئەمانەش ئەو پێوەرە جیاوازانەن فیفا لە مۆندیالدا بۆ یەکلاکردنەوەی یەکسانبوون بەکاریان دەهێنێت.

بەگوێرەی رێساکانی فیفا بۆ مۆندیالی 2026، یاساکانی سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردنی باشترین تیمەکانی پلەی سێیەم بەم شێوەیە رێکخراون؛ لە سەرەتادا خاڵەکان هەژمار دەکرێن، پاشان جیاوازیی گۆڵ، لە دوای ئەویش گۆڵە تۆمارکراوەکان دێن، ئەگەر هێشتا یەکسانبوونەکە مابێت سەیری تۆماری سزادانی تیمەکە دەکرێت، دواتریش دوایین ریزبەندیی فیفا و ریزبەندییەکانی پێشووتری فیفا وەکوو دوایین بژاردە بەکاردێن.
بۆیە، ئەو خاڵانەی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بەدەست هاتوون لەپێشینەن، ئەگەر یەکسانبوونێک هەبێت، جیاوازیی گۆڵ بەکاردێت. ئەگەر تیمەکان هێشتا لە هەمان ئاستدا بن، ئەو تیمەی گۆڵی زیاتری کردووە لە پلەیەکی بەرزتردا دادەنرێت. ئەگەر هێشتا یەکسانبوونەکە یەکلا نەبێتەوە، خاڵەکانی سزادان بەکاردێن، بە جۆرێک کە کەمتربوونی کارتی زەرد و سوور زۆر باشترە بۆ تیمەکە و بەکارهێنانی ریزبەندیی فیفا دوایین چارەسەر دەبێت.

ئەم پێوەرانە وەکوو یەک نین کاتێک یەکسانبوونی نێوان تیمەکان لەنێو هەر کۆمەڵەیەکدا یەکلا دەکرێتەوە. سەرەتا، فیفا سەیری زۆرترین ژمارەی ئەو خاڵانە دەکات کە لەو یارییانەدا بەدەست هاتوون کە لەنێوان تیمە یەکسانبووەکاندا کراون.

دواتر، باشترین جیاوازیی گۆڵ لەو یارییە رووبەڕووانەدا رەچاو دەکرێت و ئەگەر هێشتا یەکسانبوونەکە وەکوو خۆی بمێنێتەوە، زۆرترین ژمارەی گۆڵە تۆمارکراوەکان لەو یارییانەدا دەبێتە مەرجی یەکلاکەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button