ئیسپانیاگرنگترین

دەستپێکی پەیوەندی ئێنریکێ ریکێلمی لەگەڵ ئێرلینگ هاڵاند ئاشکرا دەبێت

وێنەیەکیان بڵاودەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێنریکێ ریکێلمی، بەربژێری سەرۆکایەتی ریال مەدرید، لە ساڵی 2021ـەوە پێوەندی لەگەڵ ئێرلینگ هاڵاند و دەستوپێوەندەکەیدا پاراستووە.

لە 5ـی تەممووزی 2022، ریکێلمی وێنەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ ئێرلینگ هاڵاند و ئۆزونای ئەکتەر و گۆرانیبێژ بڵاوکردووەتەوە، لەسەری نوسیووە: :مەشقی پێش دەستپێکردنی وەرز”. لە وێنەکەدا هەریەکە لە ئگناسیۆ مالوکوێر و ساندرا گراسیا سانخوان ماچادۆ’ـش دەرکەوتوون.

ئێنریکێ ریکێلمی لەگەڵ ئێرلینگ هاڵاند، ساڵی 2022

نزیکەی 4 ساڵ دوای ئەوە، ئەو وێنەیە بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبووەتەوە دوای ئەوەی ریکێلمی لە بەرنامەی “ئێل هۆرمیگوێرۆ” کە لە لایەن پابلۆ مۆتۆسەوە پێشکەش دەکرێت، رایگەیاند کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لە فلۆرێنتینۆ پێرێز بباتەوە، گرێبەست لەگەڵ هالاند واژۆ دەکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئێل موندۆ، پێوەندی نێوان ریکێلمی لەگەڵ هالاند و دەستوپێوەندەکەی بۆ ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەم پەیوەندییە لە رێگەی خوانێکەوە لە ماربێیا دەستی پێکرد کە تاوەکوو درەنگانی شەو بەردەوام بوو و رێککەوتنێکیشی لەگەڵ باوکی هاڵانددا لەخۆگرتبوو، جیا لە بریکاری یاریزانەکە.

لەو کاتەدا، هاڵاند لە یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند یاریی دەکرد. بەڵام هەوڵەکەی ریکێلمی بۆ سەرۆکایەتی نەچووە پێشەوە و لە کۆتاییدا هێرشبەرە نەرویجییەکە گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ کرد.

لەو کاتەوە، بەپێی سەرچاوەکان، ریکێلمی و دەستوپێوەندی هاڵاند لە پێوەندیدا ماونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button