ئینگلتەراگرنگترین

بەڵێنێکی گەورە لە ئارنە سڵۆت بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

سەرەرای بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەیان، ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول بەڵێنی گەورە بە هاندەرانی یانەکە دەدات.

ئەمشەو لیڤەرپوول جارێکیتر نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات کاتێک لە گەڕی 36ی یارییەکانی خولی ئینگلیزی میوانداریی چێڵسی کرد. بە گۆڵێک بۆ هەردوولا لە ئانفێڵد چوونەدەرەوە. سڵۆتیش کەوتەبەر هووتافی هاندەرانی.

یەکسانبوونەکە بۆ تیمەکەی سڵۆت لە کاتێکی ئێجگار هەستیاردابوو. بەوپێیەی ئێستا 59 خاڵی هەیە و، لە ئەگەری بردنەوەی ئاستۆن ڤیلا لە یاریەکەی سبەی بەرامبەر بێرنلی، ئەوا شوێنەکە بە رێدز لەق دەکات و هێندەیتر چارەنووسی گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کە تاکە ئامانجیان لەم وەرزە مابێتیا، دەخاتە مەترسیەوە. چونکە جگە لە لیڤەر، یانەکانی بۆرنمۆسی شەشەم و بڕایتنی حەوتەمیش چانسیان بۆ گەیشن بەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە هێشتا ماوە.

لەدوای یارییەکەی چێڵسی، راهێنەرە هۆڵەندیەکە سەبارەت بە هووتافی هاندەران لە دژی، وتی

ئەوە رەنگە پەیوەندی بەوە هەبێ کە نەمانبردەوە. لە کۆتا پێنج یارییدا یەکسانبوونێک، سێ بردنەوە و دۆڕانێک، ئەمڕۆش جارێکیتر یەکسانبوون، ئەوە نییە کە دەمانەوێ. ئێمە زیاترمان دەوێت و دەمانەوێ هەرپێنج یارییەکە ببەینەوە.

دەبارەی پلانەکای داهاتوو، سڵۆت وتی

حەزدەکەم شتێکیتریان پێشکەش بکەم، بەڵام کتومت لەم کاتەدا ناتوانین. دەمەوێ شتێکی زیاتریان پێشکەش بکەم و پێی دڵخۆشبن. بە رێژەی 100% دڵنیام کە تیمەکەشم هەمان هەستی هەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا راهێنەرەکەی لیڤەرپوول بەڵێنێکی گەورەی بە هاندەرانی یانەکەی دا و وتی

%100 دڵنیام کە وەرزی داهاتوو تیمێکی جیاوازتر دەبین.

ئەو قسەیەی ناوبراو لەکاتێکدایە لێرە و لەوێ دەنگۆی دوورخستنەوەی هەیە، ئەگەرچی خۆی چەندجارێک دڵنیایی لە مانەوەی لە پۆستەکەی پیشانداوە بەهۆی پاڵپشتی کارگێڕی یانەکەی.

کۆتا دوو یاریی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا و برێنتفۆردە کە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن و رەنگە گرفتی گەورە بۆ رێدز دروست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button