ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامادەیە ریکۆرد بشکێنێت؛ مانچێستەر یونایتد شێتی ئەستێرەیەکی ئینگلتەرا دەبێت

خودی یاریزانە خاڵێکی گرنگ دەبێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد شێتانە بەدوای ئەستێرەیەکی چێڵسییەوەیە و ئامادەیە پارەیەکی زۆر لەپێناویدا خەرج بکات.

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە نرخێکی پێوانەیی بۆ گواستنەوەی کۆڵ پاڵمەر بدات، هەرچەندە یانەی چێڵسی ئەو یاریزانە وەکوو بەشێکی سەرەکی لە پرۆژەکەی دەبینێت. رۆڵی یاریزانەکە خۆی لەم گرێبەستەدا یەکلاکەرەوە دەبێت. دوو هەفتە لەمەوبەر پاڵمەر بەو دەنگۆیانەی کە ناوی ئەویان بە یونایتدەوە دەبەستەوە پێکەنی و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “ئەمە دەمخاتە پێکەنین.”

ئەم قسانەی وەکوو رەتکردنەوەی هەر پەیوەندییەک لەگەڵ شەیتانەسوورەکان بینرا، بەڵام پلانی یونایتدی نەگۆڕیوە. یانەکە خولیای گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵەی هەیە و ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی ریکۆردەکان بشکێنێت.

بۆ چێڵسی، پاڵمەر چەقی پرۆژەیەکە کە هێشتا ئاراستەیەکی روونی نییە. سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە نزیکە لە ئەستەم، ئەمەش وایکرد لیام رۆسێنیۆر کارەکەی لەدەست بدات دوای ئەوەی لە مانگی یەنایەردا شوێنی ئێنزۆ مارێسکای گرتبووەوە. چێڵسی 10 خاڵ لە پلەی پێنجەمەوە دوورە و تەنیا چوار یاریی ماوە، تەنانەت شوێنیان لە یۆرۆپالیگ یان کۆنفرانسلیگیش مسۆگەر نییە.

سەرەڕای ئەوەش، پێگەی چێڵسی بەهێزە چونکە پاڵمەر تاوەکوو ساڵی 2033 گرێبەستی هەیە و شانبەشانی مۆیسیس کایسێدۆ بە بەنرخترین یاریزانەکانی یانەکە دادەنرێت، بۆیە ئەوان بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ نایفرۆشن.

هاوینی رابردوو لیڤەرپوول هەمان بڕی پارەی بۆ کڕینی ئالێکساندەر ئیساک لە نیوکاسڵدا کە ریکۆردی پریمەرلیگ بوو. چێڵسی تەنیا کاتێک بیر لە فرۆشتنی پاڵمەر دەکاتەوە کە نرخەکە لەوەش بەرزتر بێت. بەشێوەیەکی فەرمی، ئەو یاریزانە ‘پارێزراوە’، هەرچەندە لە نێوخۆی یانەکەدا رەنگە ئۆفەرێکی مێژوویی قبووڵ بکەن. هەڵوێستی یونایتد روونە کە بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانەیان دەوێت، بەڵام سەرەتا دەبێت پاڵمەر قایل بکەن.

راپۆرتەکان لە ئینگلتەرا ئاماژەیان بەوە دەکرد کە پاڵمەر لە لەندەن بە تەواوی دڵخۆش نییە و بیری مانچێستەری زێدی خۆی دەکات، هەر بۆیە پەیوەندییە سەرەتاییەکان لەگەڵ بریکارەکانیدا دەستی پێکرد. لەگەڵ ئەوەشدا، لێدوان پاڵمەر بۆ رای گشتی هەمووانی تووشی شۆک کرد کاتێک گوتی:

رەنگە بیرم بکردایە ئەگەر بۆ ماوەی سێ مانگ نەگەڕابامەوە، بەڵام کاتێک دەگەڕێمەوە هەست دەکەم هیچی بۆ من لێنییە. هیچ پلانێکم نییە بۆ جێهێشتنی چێڵسی.


لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەکان دەڵێن ئەو قسانە بۆ هێورکردنەوەی هاندەرانی چێڵسی بووە لە ساتێکی سەختدا و پاڵمەر لاری لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی نییە. سەرچاوەیەکی نزیک لە گرێبەستەکە بە رۆژنامەی ئاسی راگەیاندووە: “ئەگەر ئەو بیەوێت، ئەوا روودەدات.”

ئەگەر پاڵمەر هەنگاوی یەکەم بنێت، یونایتد هەموو توانای خۆی بەکاردەهێنێت. ئەوان نزیکن لە مسۆگەرکردنی چامپیۆنزلیگ دوای دوو وەرز دابڕان، ئەمەش پارەی زیاتریان بۆ دابین دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی یەکێک لە گەورەترین چیرۆکەکانی گواستنەوە لە هاویندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button