
یاریگا –
چەند کاتژمێرێک بەرلە ئێستا چێڵسی لیام رۆسێنیۆری لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە و ئەوەش دوای تەنها چەند مانگێکی کەم لەدوای وەرگرتنی ئەرکەکە کاتێک شوێنی ئینزۆ مارێسکای گرتەوە.
یانە لەندەنییەکە کە بە قەیرانێکی قووڵی ئەنجامەکاندا تێپەڕدەبن، لە هەوڵی جیددیدان بۆ هێنانێکی راهێنەرێکی هەمیشەیی. بەڵام بەو ماوە کەمەی وەرزەکە ماویەتی، ئەستەمە ئەوە رووبدات. هەربۆیە پۆستەکە بەشێوەی کاتیی بە کالوم مەکفارلەین دەسپێرن.
🚨🔵 BREAKING: Calum McFarlane will be Chelsea new head coach until June on interim basis.
McFarlane will be working with support from existing Chelsea backroom staff. pic.twitter.com/28ITUVoNsc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 22, 2026
ئەمە دووەمجارە لەم وەرزە کالوم پۆستەکە بەشێوەی کاتیی بەڕێوە ببات. پێشتریش دوای جیابوونەوەی مارێسکا و بەرلەوەی رۆسۆنێۆر ببێتە راهێنەری هەمیشەیی، مەکفارلەین سەرپەرشتی بلووزی دەکرد و توانی 1-1 بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ یەکسانبێت.
ناوبراو لە بەردەم ئەرکێکی قورسدایە بەوەی چێڵسی ئێستا لە پلەی حەفتەمدایە و ئەگەری هەیە دابەزن بۆ پلەکانی خوارووتر. هەروەها لە جامی یەکێتی ئینگلتەراش لە پێش کۆتایین و رووبەڕووی لیدز یونایتد دەبنەوە.



