ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

دەستپێکێکی مێژوویی؛ ئەمریکا پاراگوای تێکشکاند

بالۆگەن و پۆلیسیچ بردنەوەیەکی گرنگیان بۆ ئەمریکا بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەمریکا دەستپێکێکی مێژوویی لە مۆندیالی 2026 تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی خۆیدا لە کۆمەڵەی چوارەم لە یاریگای لۆس ئانجلس، ئاستێکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر پاراگوای پێشکەش کرد و 4-1 یارییەکەی لێ بردەوە.

یارییەکە بە کەشوهەوایەکی پڕ لە گڕوتین و ئاهەنگی ناوازە دەستیپێکرد، یاریزانانی ئەمریکا لە گەورەترین ساتەوەختی ژیانیاندا زۆر بە ئارامی دەرکەوتن و هەر لە گێمی یەکەم بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام پێشکەوتن، هەرچەندە لە گێمی دووەم پاراگوای گۆڵی یەکەمی کرد بەڵام سوودی لێ وەرنرگرت و دواتر ئەمریکا لە خولەکی زیادکراو گۆڵی چوارەمی کرد.

ئەنجامی کۆتایی یاریی نێوان ئەمریکا و پاراگوای

خولەکی 7؛ گۆڵی یەکەم بۆ ئەمریکا
کریستیان پۆلیسیچ ئەستێرەی سەرەکی گۆڵی یەکەمی ئەمریکا بوو؛ ئەو هێرشی برد و تۆپەکەی بۆ مەککینی گواستەوە، مەککینییش هەوڵیدا بیداتە بالۆگەن، بەڵام بۆبادێلا، بەرگریکاری پاراگوای بە هەڵە گۆڵەکەی لە خۆیان کرد و ئەمریکای پێشخست.

درەوشاوەیی فلۆریان بالۆگەن
فلۆریان بالۆگان، هێرشبەری ئەمریکا، لەم نیوەی یەکەم یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانەکان. هەرچەندە گۆڵێکی سەرەتای بەهۆی ئۆفسایدەوە لەسەر پۆلیسیچ رەتکرایەوە، بەڵام بالۆگەن کۆڵی نەدا و لە هێرشێکی دیکە لە باڵی چەپەوە بە هاوکاری پۆلیسیچ توانی یەکەم گۆڵی فەرمی خۆی لە مێژووی مۆندیالدا بکات و گۆڵی دووەمی ئەمریکا دەستەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button