
یاریگا –
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لیام رۆسینیۆر راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.
رۆسێنیۆر لە سەرەتای ئەمساڵ لە دوای ئێنزۆ مارێسكا پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی وەرگرت.
Club statement: Liam Rosenior
— Chelsea FC (@ChelseaFC) April 22, 2026
چێڵسی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:
چێڵسی جیابوونەوەی لەگەڵ لیام رۆسێنیۆر راهێنەری یانەكە راگەیاند.
بەناوی هەمووان لە چێڵست دەمانەوێت سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ لیام و ستافەکەی دەربڕین بۆ هەموو هەوڵەکانیان لە ماوەی کارکردنیان لەگەڵ یانەکەدا، ئەمە بڕیارێک نەبووە کە یانەکە بە ئاسانی دابێتی، بەڵام ئەنجام و ئاستەکانی ئەم دواییانە لە خوار ئەو پێوەرانەوە بوون کە پێویستن، لە کاتێکدا هێشتا زۆرمان ماوە لەم وەرزەدا بۆی بجەنگین. هەمووان لە یانەی چێڵسی هیوای سەرکەوتن بۆ لیام لە داهاتوودا دەخوازن.
کالوم مەکفارلین وەکوو راهێنەری کاتی تاوەكوو کۆتایی وەرز ئەرکی سەرپەرشتیکردنی تیپەکە دەگرێتە ئەستۆ، بە پاڵپشتی ستافی کارگێڕی ئێستای یانەکە، لە کاتێکدا هەوڵدەدەین بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی ئەوروپی و بەردەوامبوون لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا.
چێڵسی پێنج یارییە لەسەر یەك لە پرێمەرلیگ دەدۆڕێت و لە ریزبەندی حەفتەمی خولەكە دێت.



