ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا شەرقی بە لیۆنێل مێسی دەچوێنێ

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا جارێکیتر سەرسامی خۆی بۆ رەیان شەرقی پیشان دا و لەدوای بردنەوەکەیان لە ئارسیناڵ وەسفێکی ناوازەی یاریزانە فەڕەنسیەکەی کرد.

ئەمشەو لە هەفتەی 33ی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی پلەی دووەم میوانداریی ئارسیناڵی پێشەنگی کرد و توانیان 2-1 لە میوانە لەندەنیەکەیان ببەنەوە. گۆڵی یەکەمی سیتیزنس شەرقی تۆماریکرد لەدوای هەوڵێکی تاکەکەسیی نایاب.

دیمەنی گۆڵەکەی شەرقی:

لەدوای یارییەکە گواردیۆلا کە پێشتریش ناوی رەیانی بە مێسی پەیوەستکردبوو، وتی

دەزانیت، ئەمشەو شەرقی مێسی بیرخستمەوە.

لە پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە لێی پرسی ئایا شەرقی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە، گواردیۆلا وتی

هێمن، هێمن، هێمن، هێمن. ئەو جارێ زۆر گەنجە.

بردنەوەکە تیمەکەی گواردیۆلای کردە خاوەنی 67 خاڵ بە یارییەک کەمتر لە گەنەرز کە ئەوان هێشتا بە 70 خاڵەوە پێشەنگن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button