بانگەوازەکەی کیمیچ و کۆمپانی؛ ئالیانز ئارێنا بۆ ریال مەدرید دەکرێتە دۆزەخ
بایرن چاوی لە بردنەوەی حەوتەمین نازناوی چامپیۆنزلیگە

یاریگا –
بایرن میونشن دەیەوێت شەوێکی مێژوویی لە چامپیۆنزلیگ تۆمار بکات و بۆ ئەم مەبەستەش پەنا بۆ چەکی هاندەران دەبات.
پێش یارییە لووتکەکەی ئەمشەو بەرامبەر ریال مەدرید، هەریەکە لە جۆشوا کیمیچ و ڤینسێنت کۆمپانی پەیامێکی تایبەتیان ئاراستەی هاندەرانی یانە باڤارییەکە کرد.
هەمووان بە درێسی سوورەوە!
کیمیچ، کاپتنی دووەمی بایرن، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە هەموو ئەو هاندەرانە کرد کە دێنە یاریگا، تەنیا جلوبەرگی سوور بپۆشن. کیمیچ گوتی؛
ئێستا گەیشتووینەتە قۆناخی یەکلاییکەرەوەی وەرز، ئێمە و ئێوە پێکەوە خەون بەم یارییانەوە دەبینین، بۆیە پێویستمان پێتانە، هەمووان بە سوورەوە وەرن و پێکەوە گاز دەگرین!
🔴 𝑨𝒍𝒍 𝒊𝒏 𝑹𝑬𝑫 🔴
Kommt morgen alle in 𝗥𝗢𝗧 in die Arena und unterstützt unser Team in unseren Farben! 🔴
Gemeinsam gegen Real Madrid – zusammen mit euch Fans im Rücken. #PACKMAS 👊 pic.twitter.com/3Aqox4W4VQ
— FC Bayern München (@FCBayern) April 14, 2026
ئامۆژگارییەکەی کۆمپانی؛ چا و هەنگوین بخۆنەوە!
لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانی راهێنەر داوای کرد کە هیچ هاندەرێکی بێلایەن لە یاریگادا نەبێت و تەنیا هاندەری سەرسەختی بایرن ئامادەبن.
کۆمپانی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش گوتی؛
پێش یارییەکە کەمێک چای گەرم و هەنگوین بخۆنەوە بۆ ئەوەی دەنگتان پارێزراو بێت، چونکە پێویستمان بە دەنگی ئێوەیە بۆ سەرکەوتن.
ئامادەکارییەکان بۆ نازناوی حەوتەم
گرووپی هاندەرانی ‘Club No. 12’ ئاشکرایان کردووە کە تیپەکە 45 خولەک پێش یارییەکە بە گەرمی پێشوازی لێ دەکرێت و تێفۆیەکی گەورە ئامادەکراوە. بایرن کە یاری یەکەمی 2-1 بردووەتەوە، تەنیا هەنگاوێکی ماوە بۆ گەیشتنە نیوەی کۆتایی و رووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان، کە ئەمەش رێگەی گەیشتن بە یاری کۆتایی لە بوداپێست لە 30ـی ئایار خۆش دەکات.



