ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

هەڕەشەیەکی نوێ بۆ سەر بازاڕی گواستنەوە؛ خاڤێر تێباس هۆشداریی دەدات

لالیگا ترسی هەیە بەهۆی ئەو یاسایە تەنیا پرێمەرلیگ بتوانێت ئەستێرە گەورەکان بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاسا نوێیەکانی کۆنترۆڵی دارایی لە پرێمەرلیگ بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانییەکی گەورە لە ناوەندە وەرزشییەکانی ئەوروپا، و خاڤێر تێباس، سەرۆکی لالیگا هۆشدارییەکی توند لەو بارەیەوە دەدات.

رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێکدا نیگەرانی پسپۆڕانی وەرزشیی دەخاتەڕوو کە پێیان وایە ئەم هەنگاوە نرخی یاریزانان بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز دەکاتەوە و تەواوی بازاڕی گواستنەوە تووشی تەنگەژە دەکات.

کێشەکە چییە؟ 

پرێمەرلیگ یاسایەکی نوێی پەسەند کردووە بە ناوی تێچووی رێژەی پێکهاتە ‘Squad Raito Cost’. یاسای ‘SRC’ هەوڵێکە بۆ ئەوەی یانەکان تەنیا بەگوێرەی داهاتی خۆیان یاریزان بکڕن، بەڵام جیاوازیی رێژەکان لە نێوان خولەکاندا بووەتە هۆی دروستبوونی کێبڕکێیەکی نایەکسان لە بازاڕی گواستنەوەدا.

یاساکە رێگە بەو یانانە دەدات کە بەشداریی خولە ئەوروپییەکان ناکەن، بڕی خەرجییەکانیان بۆ موچە و گواستنەوەی یاریزانان زیاد بکەن. لە کاتێکدا یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا تەنیا رێگە بە خەرجکردنی لە %70 داهات دەدات، پرێمەرلیگ ئەم رێژەیەی بۆ%85 و لە هەندێک حاڵەتی دیکەشدا بۆ %115 بەرز کردووەتەوە. ئەمە واتای ئەوەیە یانە ئینگلیزییەکان دەتوانن پارەیەکی زۆر خەرج بکەن کە لە بنەڕەتدا نییانە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخ لە جیهاندا.

لێکەوتەکانی بۆ سەر للایگا

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا و خاڤیێر گۆمێز، بەڕێوەبەری دارایی لالیگا، هۆشداریی توند دەدەن؛

یانە ئینگلیزییەکان پارەی زیادە بۆ یاریزانە ئاساییەکان خەرج دەکەن، ئەمەش وای کردووە یانەکانی وەک ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید ناچار بن پارەیەکی زۆرتر لە بەهای راستەقینەی یاریزانان بدەن.

بەرپسانی لالیگا پێیان وایە ئەو یاسایە زیان بەهرە ناوخۆییەکان دەدات. لالیگا دەیەوێت بەردەوام بێت لە پاراستنی بەهرەکانی ناوخۆ، بەڵام یاساکەی پرێمەرلیگ وای کردووە یانە ئیسپانییەکان نەتوانن لە کێبڕکێی کڕینی یاریزانە دیارەکاندا سەرکەوتوو بن.

نموونەی شکستەکان

تێباس ئاماژەی بەوە کردووە کە لە پرێمەرلیگدا یاریزان هەیە نرخەکەی زۆر لە ئاستی هونەریی بەرزتر کراوەتەوە، وەکوو ئەوەی لە یانەی مانچێستەر یونایتددا دەبینرێت، کە پارەیەکی خەیاڵییان خەرج کردووە بەڵام ئەنجامی پێویستیان نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button