ئیسپانیاگرنگترین

تاوەكوو پێنج ساڵی دیكە؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە

یانە شاهانەكە ئەستێرەكانی دەپارێزێت

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاستی راستەقینەی گەڕاوەتەوە و ئێستا بۆ بردنەوەی یارییەكان سەركردایەتی یانەكەی دەكات و ریال مەدریدیش دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.

ڤینیسۆس لە هاوینی 2018 لە ریزەكانی فلامینگۆ بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە 2027 بەسەردەچێت.

ئەستێرەكەی سامبا لە یاریگای ئیتیحاد دوو گۆڵی لە مانچێستەر سیتی كرد و سەركردایەتی یانەكەی بۆ گەیشتن بە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ كرد و هەروەها لە دێربی مەدریدیش دوو گۆڵی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید كرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەكەی بەدەستهێنا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، گەڕانەوەی ئاستی ڤینیسیۆس جونیۆر بووەتە هۆی گەڕانەوەی مشتومڕەكان دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و کارگێڕی ریال مەدرید فشار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە دەكات.

یانە شاهانەکە دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەکەی تا هاوینی 2030 یان 2031 نوێبکاتەوە، و ئامادەیە زیادکردنێکی زۆر لە مووچەکەیدا بکات.

پێشتر ناوی ڤینی بە پەیوەندیكردنی بە خولی سعوودیەوە بەسترابوویەوە و چەندین ئۆفەری زەبەلاحی پێشكەشكرا، بەڵام ریال مەدرید سەرجەم ئۆفەرەكانی رەتكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button