ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پلانی ریال مەدرید بۆ هاوین 150 ملیۆن یۆرۆیە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو کار لەسەر چەند ئامانج و بڕیارێک دەکات.

وەرزەکە پێ دەنێتە دوایین بەشی و بە جامی جیهانیی لە باکووری ئەمریکا کۆتایی دێت. دوو هەفتەی داهاتوو سەرنج لەسەر پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەبێت و تیمەکان خۆیان بۆ ئەو پاڵەوانییەتییە ئامادە دەکەن، کە هەموو چوار ساڵێک جار روودەدات و هەمیشە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دەگۆڕێت.

ریال مەدرید هەمیشە کارێکتەری سەرەکی ئەم جووڵانەیە، چوونی ئالڤارۆ ئاربێلوا بۆ یانەکە وەکوو راهێنەر شێوەی تیمەکەی گۆڕیوە، بەڵام یانەکە هێشتا چەند کەموکوڕییەکی گرنگی هەیە. ئەمەش دەکرێت بە گرێبەستی نوێ لەم هاوینە چارەسەر بکرێت، بەڵام راپۆرتە هەواڵییەکان لە okdiario سەرەتا ئاماژە بە جووڵەی پێویستی دیکە دەدەن.

قەڵای سپی پێویستە یاریزان بفرۆشێت تاوەکوو پارە و بۆشایی پێویستی بۆ گرێبەستی نوێ هەبێت. راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێویستە بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشن، ئەم گرێبەستانەش دوای جامی جیهانیی روودەدەن، چونکە دەکرێت پاڵەوانییەتییەکە بەهای هەندێک لە یاریزانەکان بەرزتر بکاتەوە.

هەواڵەکان سەرنج دەخەنەسەر سێ یاریزانی دیاریکراو: ئێدواردۆ کاماڤینگا کە بەم دواییانەی کەمتر یاریی دەکات، برایم دیاز کە لە چەند رۆژی رابردوو ناوی بە بۆروسیا دۆرتموندەوە بەسترابووەوە، هەروەها ئاندرێ لونین کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەهۆی پێکانی تیبۆ کۆرتوا لەنێو گۆڵی یانەی شاهانە سەرەکی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button