ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنای دوور مەودا؛ فلیک شتێکی نوێ زیاد دەکات

Yariga App

یاریگا –

تیمەکەی هانزی فلیک سەرچاوەیەکیان زیادکردووە کە لە نەریتی بارسێلۆنا کەم بوو.

بارسێلۆنا ئەم وەرزە تاوەکوو ئێشتا 17 گۆڵی لە دوور مەوداوە کردووە، شتێکە کە لە چەند ساڵی رابردوو شتێکی دەگمەن بووە، کاتێک بارسێلۆنا زیاتر بە یاریی پاسی کورت و بنیادنانی ئاڵۆز ناسرابوو بۆ شکاندنی بەرگری وەک لە لێدانی دوور مەودا.

بێگومان فلیک بەشێک لە کولتووری ئەڵمانی کە لێدانە لە دەرەوەی هێڵی سزا جێبەجێ کردووە، بۆ کردنەوەی ئەو یارییانەی کە تیمی رکابەر لە قووڵایی ناوچەی خۆیدا بەرگری دەکات و جێبەجێکردنی نەریتی خۆی لەسەر بارسێلۆنا قورس دەکات.

بیرۆکەی ئەڵمانییەکە لەم دۆخانەدا سادەیە: ئەگەر لە قووڵایی بەرگریان کرد، ئەوا لە لێواری ناوچەی سزا بۆشایی جێدەهێڵن، لە دوور مەوداوە لێدانێکی بەهێز ئاراستە بکە و بەردەوامبە.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە، فلیک پشتی بە یاریزانی گونجاو بەستووە، سەرەتا بە فێرمین لۆپێز کە 3 گۆڵی لە دوور مەوداوە کردووە. رافینیا و راشفۆردیش هەمان ژمارەی گۆڵیان لە دوور مەوداوە کردووە، ئەو دوو یاریزانەی کە لە رابردوو بە لێدانی دوور ناسرابوون، تەنانەت فێران تۆرێسیش ئێستا هەوڵ دەدات لە هەر شوێنێکەوە بێت لێدان ئاراستەی گۆڵ بکات. دانی ئۆلمۆ و لامین یامال هەر یەکێکیان دوو گۆڵیان لە دەرەوەی هێڵی سزا کردووە، پێدریش گۆڵێک

بابەتی زیاتر

Back to top button