Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤێلا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دۆگلاس لویز چڕکردووەتەوە

ململانێی چێڵسی دەکات..

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤێلا هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی دۆگلاس لویز، ناوەڕاستکاری پێشووی تیپەکەی خستووەتەگەڕ.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلا گفتوگۆی فەرمی بۆ گواستنەوەی دۆگلاس لویز دەستپێکردووەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئاشکرابوو ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی کردووە.

گفتوگۆی نێوان ئاستۆن ڤێلا و یوڤێنوتس بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە بەردەوامە، بەڵام چێڵسیش هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی دۆگلاس دەدات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە پێشینەی کارەکانی ڤێلایە، بەڵام ئەگەر لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوون دوو بژاردەی دیکەیان لەبەردەستدایە.

ناوەڕاستکارە 27 ساڵانییەکە هاوینی 2024 بەبڕی 51 ملیۆن یۆرۆ ئاستۆن ڤێلای جێهێشت و پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد، بەڵام هەرزوو بەستەری ئەژنۆی پچڕا و بەشداریی زۆربەی یارییەکانی خانمە پیرەکەی نەکرد.

لویز هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن گەڕایەوە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆڕێست کرد.

لەم وەرزە بەدرێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 14 یاریی کردووە و یەک ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button