Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەکاریی پەیوەندیکردنی یوسف نسێری بە گەورەیەکی ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا –

یوسف نسێری یەک هەنگاو لە پەیوەندیکردنی بە گەورەیەکی ئیتاڵیاوە دوورە و سەرچاوەیەکیش وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.

نەسیری کە ماوەی 10 ساڵە وەک پیشەگەر دەرکەوتووە، زیاتر لە یانەکانی ئیسپانیا خۆی ناساند کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ریزەکانی مالاگا مالاگا 2016-2018, لیگانێس 2018-2020، سێڤییا 2020-2024 پێش ئەوەی رووبکاتە فەنەرباچێی تورکی.

لە چەند رۆژی رابردوودا زانیاریی بڵاوکرایەوە کە لە یەک کاتدا ناپۆلی و یوڤێنتوس و دواتریش ئاستۆن ڤیلا خواستیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە مەغریبیەکە پیشان داوە.

لە یەک کاتدا چەند یانەیەک لە یوسف نەسیری هاتوونەتەپێش

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یۆڤی گواستنەوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، شەوی رابردوو خانمە پیرەکە و فەنەرباچی گەیشتوونەتە رێککەوتن. کە گواستنەوەکە بەخواستنە بە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گرتنەئەستۆی مووچەی یاریزانەکە.

ئەو رۆژنامەنووسە خاڵێکی دیکەی رێککەوتنەکەی ئاشکراکردووە کە بژاردەی کڕینەوەیە و بڕەکەی 19 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام ناچاریی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button