
یاریگا –
بارسێلۆنا بهرامبهر ریال سۆسیداد دووچاری شكست بوو یارییهكهی 2-1 دۆراند و لهم یارییهش رافینیا بهشداری نهكرد.
دۆڕانی بارسێلۆنا هیواکانی ریاڵ مەدریدی بۆ گرتنی پێشەنگی ریزبەندی نوێکردەوە، دوای ئەوەی کۆی خاڵەکانی تیپە كاتالۆنیهكه لە 49 خاڵ وەستا، بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ لەپێش کیلیان ئێمباپێ و هاوڕێکانییەوە.
ئەم دۆڕانە پێنجەمین شکستە بۆ بارسێلۆنا لەوەتەی دەستپێکردنی وەرز لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکان، سێ دۆڕانی لە خول و دوو دۆڕانیشی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە.
خاڵی هاوبەش: ئامادهنهبوونی رافینیا
خاڵی هاوبەش لە نێوان هەر پێنج شکستەکەدا، دابڕانی یاریزانی باڵی بەڕازیلی رافینیا بووە لە پێکهاتەی سەرەکیی راهێنەر هانزی فلیک.
پێكان بارسێلۆنای لە تواناکانی یاریزانە درەوشاوەکەی بێبەش کرد لە دۆڕانەکەی بەرامبەر سێڤییا كاتێك 4-1 و بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە کلاسیکۆ 2-1، هەروەها لە یارییەکەی دوێنێشدا بەهۆی پێکان لە قاچیدا ئامادە نەبوو یارییهكهیان 2-1 دۆراند.
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش، رافینیا بۆ بەشداریکردن بەرامبەر پاریس سان جێرمان بههۆی پێكانهوه یاریی نهكرد و تیپهكه دۆرا،تەنیا یەک جار بارسیڵۆنا دۆڕاوە و رافینیا لە یاریگا بووە، ئەویش بەرامبەر چێڵسی بوو یارییهكهیان 3-0 دۆراند. لهو یارییهش رافینیا وەک یەدەك له خولهكی 62 هاته ناوهوه هاتە، ئەویش دوای ئەوەی ئاراوخۆ کرابووە دەرەوە و کار لە کار ترازابوو.
ژمارە زێڕینەکان
سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە 10 یاری دابڕاوە، بەڵام کاریگەریی رافینیا (٢٩ ساڵ) خەیاڵییە:
- لهم وهرزه 18 یاریی لهگهڵ یانهكه كردووه
- بهشداری له 16 گۆڵ كردووه
- 11 گۆڵ
- 5 ئەسیست.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە رافینیا تەنیا یاریزانێک نییە، بەڵکو دڵ و سییەکانی بارسێلۆنای هانزی فلیکە، و بەبێ ئەو یانەکە ناتوانێت به ئاسانی براوه بێت.



