Loading...
سعوودیەعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا وردەکاریی ئۆفەرە خەیاڵییه‌كه‌ی ئاكام هاشم ئاشكرا ده‌كات

نهێنیی گرێبەستەکەی ئاکام ئاشکرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

ئاکام هاشم، بووەتە ئامانجی سەرەکیی یانە گەورەکانی کەنداو و چەندین ئۆفەری گرانبەهای لەسەر مێزە، بەڵام بەربەستێک رێگری لە رۆیشتنی دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی ورد و پشتڕاستکراوەی دەستکەوتووە لەسەر بڕی پاره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشكه‌شی ئاكام هاشم كوڕه‌كه‌ی قه‌ڵاومناره‌ و یانه‌ی زه‌ورا كراوه‌.

ئۆفەرێکی خەیاڵی لە سعودیە

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، یانەی ئیتیحادی سعودی کە یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی ئاسیا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئاکام هاشم کردووە، یانە سعودییەکە ئامادەیە بڕی 610 هەزار دۆلار (61 دەفتەر) بدات بۆ گواستنەوەی به‌رگریكاره‌ کوردەکە.

جگە لە ئیتیحاد، یانەی رەیانی قەتەریش یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی بە جدی هەوڵی گواستنەوەی ئاکام دەدەن.

زەورا رەتیدەکاتەوە و مەرجێک دەستی بەستووە

سەرەڕای گەورەیی ئۆفەرەکە، بەڵام کارگێڕی یانەی زەورا بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری به‌رگریكاره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ببێت.

سەرچاوەکەی یاریگا نهێنییەکی گرنگی گرێبەستەکەی ئاکامی ئاشکرا کرد:

لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیدا لەگەڵ زەورا، مەرجێک دانراوە کە تێیدا یاریزانەکە مافی ئەوەی نییە لە ناوەڕاستی وەرزدا یانەکە جێبهێڵێت، تەنانەت ئەگەر ئۆفەری گەورەشی بۆ بێت. دەسەڵاتی دەستبەرداربوون بە تەواوی لە دەستی یانەی زەورادایە و ئەوانیش بڕیاری مانەوەیان داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئاستە بەرزەکەی ئاکام هاشم لەم وەرزەدا وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین به‌رگریكاره‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی له‌گه‌ڵ زه‌ورا ئاستێكی به‌رزیه‌ پێشكه‌ش كردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button