ئەستێرەیەکی هیلال لەپێناو پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە ئامادەی قوربانیدانە

یاریگا –
ئەستێرەیەکی هیلال لە گرنگیپێداکانی گەورەکانی ئەوروپا تێگەشتووە و ئامادەیە قوربانی بدات بە گەڕانەوەی بۆ ئەو کیشوەرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، روبێن نێڤێش کە دەنگۆ هەیە لەلایەن مانچێستەر یونایتد و ریال مەدریدەوە کراوەتە ئامانجی گواستنەوەکانی زستانە، ئامادەیە لە بەشێكی زۆری مووچەکەی خۆشبێت لەپێناو یاریکردن بۆ زلهێزەکەی ئیسپانیا.
ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە هاوینی 2023 بە بڕی 47 ملیۆن پاوەند وەک گرانبەهاترین یاریزانی وۆڵڤز لە خولی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە هیلالەوە کرد.
مووچەی ساڵانەی ناوبراو لە یانە سعوودیەکە دەگاتە 17 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆ.
ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە روبێن ئامادەیە مووچەکەی ئێستای بۆ دوو لەسەر سێ کەمتر بکاتەوە لەپێناو پۆشینی درێسی شاهانەکان.
🇵🇹 Rúben Neves está dispuesto a reducir su salario en el Al Hilal en dos tercios para unirse al Real Madrid este invierno.
ℹ️ Lo cuenta @defcentral pic.twitter.com/nHw91EAmZR
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) December 29, 2025



