Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێکانی ئیزاك هەموو شتێکی گۆڕی چوار بژاردە لەبەردەم ئاڕنه‌ سڵۆته‌

ئاشتبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح یه‌كێكیانه‌

Yariga App

یاریگا –

پێکانە سەختەکەی ئەلێکساندەر ئیزاك گورزێکی کوشندەی لە هێڵی هێرشبەری لیڤەرپوڵ داوە، یانه‌كه‌ی ناچاركردووه‌ بیر له‌ بژارده‌ی شوێنی یاریزانه‌كه‌ بكاته‌وه‌.

ئەم یاریزانە 26ساڵە کە بە 125 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە، چەند مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت. پێگەی ئاتلێتیك شیکاری بۆ چوار بژاردەی بەردەم ئارنه‌ سڵۆت دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە گەورەیە.

1. گواستنەوەی زستانە؛ ئامانجە گەورەکە ئانتوان سیمینیۆیە

باشترین چارەسەر گرێبەستکردنە لە مانگی یەکدا، بەڵام بازاڕی زستانە هەمیشە سەختە، لیڤەرپوڵ دوای خەرجکردنی 450 ملیۆن پاوەند لە هاویندا، هێشتا پارەی هەیە.

  • ئامانجەکە: ناوی دیاریکراو ئەنتوان سیمینیۆی ئەستێرەی بۆرنمۆسە.

  • بۆچی ئەو؟ یاریزانێکی فرەپۆستە باڵی راست و چەپ و هێرشبەر  نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی 65 ملیۆن پاوەندە، کە بە گونجاو دادەنرێت.

  • ئاستەنگ: یانەکانی مان سیتی و مان یونایتدیش چاویان لەسەریەتی.

2. ئاشتبوونەوە لەگەڵ محەمەد سەڵاح و گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی تیپه‌كه‌

دوای کێشەکانی ئەم دواییە و لێدوانە ئاگرینەکانی سەڵاح دوای یاری لیدز، ئێستا لیڤەرپوڵ پێویستی به‌ تواناكانی یاریزانه‌ میسڕییه‌كه‌ هه‌یه‌.

  • گەڕانەوەی ناچاری: بەهۆی پێکانی ئیزاك، لیڤەرپوڵ ناتوانێت لە زستاندا دەستبەرداری سەڵاحی 33 ساڵ ببێت.

  • رۆڵی سەڵاح: ئەگەر سڵۆت لەسەر پلانی پێنج یاریزانی ناوەڕاست بەردەوام بێت، سەڵاح دەتوانێت وەک بەشێک لە دووانەی هێرشبەر یاری بکات، هەروەک چۆن بەرامبەر برایتۆن ئەسیستی بۆ ئیکیتیکی کرد.

  • کێشەی سه‌ڵاح: یاریزانه‌كه‌ بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات و تاوه‌كو کۆتایی مانگی یەک ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌كه‌.

3. متمانە بە ئێکیتیکێ و گۆڕینی پلان

ئەگەر لیڤەرپوڵ نەچێتە بازاڕەوە، سڵۆت دەبێت پشت بەو یاریزانانە ببەستێت کە هەیەتی.

  • ئەستێرەی نوێ: ئۆگۆ ئێکیتیکێ لە سێ یاریی رابردوودا پێنج گۆڵی کردووە و ئێستا دەبێتە هێرشبەری سەرەکی.

  • گۆڕانکاری تاکتیکی: سڵۆت دەتوانێت بەردەوام بێت لەسەر پلانی پڕکردنەوەی هێڵی ناوەڕاست بە پێنج  یاریزان فێرتز و سۆبۆسلای لە لاکان و مانەوەی ئیکیتیکی وەک تاکە هێرشبەر.

  • یەدەگەکان: کیێزا و خاکپۆ کە لە پێکان دەگەڕێتەوە دەبنە چەکی یەدەگ.

4. گەڕانەوەی هارڤی ئیلیۆت؛ چارەسەرەرێكی دیكه‌

بژاردەی چوارەم گەڕاندنەوەی هارڤی ئیلیۆتە لە خواستنەکەی لە ئاستۆن ڤێلا.

  • دۆخی یاریزانه‌كه‌: ئیلیۆت لە ئاستۆن ڤێلا فەرامۆش کراوە و لە مانگی 11وه‌ یاری نەکردووە. بەهۆی ئەوەی بۆ دوو یانە یاری کردووە، ناتوانێت بچێتە یانەیەکی تر.

  • سوودەکەی: گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپوڵ قوڵایی دەداتە هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەری و دەکرێت لە رۆڵی هاوشێوەی فلۆریان فیرتزدا بەکاربهێنرێت.

پێکانی ئیزاك پلانەکانی لیڤەرپوڵی تێکداوە، ئێستا یانەکە لە نێوان خەرجکردنی 65 ملیۆن بۆ سیمینیۆ، یان رێکخستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سەڵاح و پشت بەستن بە ئیکیتیکی، دەبێت بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button