Loading...
ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

بەزەییم بە کەس نایەت؛ ئانچیلۆتی هەڕەشەی توند لە ڤینیسیۆس و نه‌یمار دەکات

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەستێرەکانی بەڕازیل دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، مەرجێکی توندی خستووەتە بەردەم ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ ئەوەی بتوانێت ناوی لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی سامبا بۆ مۆندیالی 2026بێت، راهێنەرەکە پەیامێکی روونی ناردووە، ناوبانگ گرنگ نییە، ئامادەباشی گرنگە.

مەرجەکە چییە؟

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی “Esporte Record”، ئانچیلۆتی جەختی کردەوە کە سیاسەتێکی نەگۆڕی هەیە لە هەڵبژاردنی یاریزانان.

ئەنچیلۆتی گوتی،

“بابەتەکە تەنیا پەیوەندی بە نەیمارەوە نییە، بەڵکو دەکرێت ڤینیسیۆسیش بێت، ئامادەباشی تەواو مەرجێکی توندە و سازشی لەسەر ناکەم.”

راهێنەرە ئیتاڵییەکە زیاتر روونیکردەوە:

“ئەگەر ڤینیسیۆس 90٪ ئامادە بێت، من یاریزانێکی تر بانگهێشت دەکەم کە 100٪ ئامادەیە، لەبەر ئەوەی ئەم هەڵبژاردەیە ئاستی کێبڕکێی زۆر بەرزە، بەتایبەت لە هێڵی هێرشبەریدا کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی نایابین.”

نەیماریش هەمان هۆشداری پێدراوە

ئانچیلۆتی لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردووشدا هەمان پەیامی ئاڕاستەی نەیمار دا سیلڤا هێرشبەری سانتۆس کردبوو، کاتێک راگەیاندبوو، دەبێت بە تەواوی لە پێکان چاکبێتەوە و جەستەی ئامادە بێت ئینجا بانگهێشتی هەڵبژاردەکە دەکرێتەوە.

رێگای مۆندیال و یاری فەڕەنسا

ڤینیسیۆس جونیۆر خاوەنی گۆڵی بردنەوە بوو بەرامبەر پاراگوای، کە بەهۆیەوە بەڕازیل گەیشتنی بە مۆندیالی 2026ـی ئەمریکا مسۆگەر کرد.

بڕیارە لە ماوەی یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ (23 بۆ 31ـی مانگی سێ)، هەڵبژاردەی بەڕازیل لە شاری بۆستن یارییەکی ئامادەکاری بەهێز بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا بكات .

بابەتی زیاتر

Back to top button