نێیمار بێدەنگیی شکاند و پهرده لهسهر نێهنیهكان لادهدات هەمووانی شۆککرد
راستییەکی تاڵ لەبارەی پێکان و سوکایەتییەکانی رابردوو ئاشکرا دەکات

یاریگا –
نێیمار دا سیلڤا، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی بەڕازیلی، لە لێدوانێکی توند و راشکاوانەدا رایگەیاند کە لە قۆناخی چاکبوونەوەی لە پێکانە قورسەکانی، ناچار بووە بەرگەی کۆمەڵێک رەخنەی بێمانا و بێ بنەما بگرێت.
ئەو ئەستێرەیە کە ئێستا زۆر رازییە لەو هەوڵانەی داویەتی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت لەوپەڕی ئامادەیی جەستەییدایە و شایستەی شوێنێکە لە لیستی کارلۆ ئانچیلۆتی بۆ مۆندیالی 2026.
دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەن و گەڕانەوەیەکی سەخت
نێیمار کە ئێستا لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی یاریدەکات، لە 2023 بەهۆی پێکانێکی سەختی ئەژنۆ و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دابڕاوە.
😳🤷🏻♂️ Esto que acaba de pasar en Brasil es INCREÍBLE. El cuarto árbitro SE EQUIVOCÓ EN EL CAMBIO DEL SANTOS y SACÓ A NEYMAR del partido.
Ney agarró el papel del cambio, lo mostró a la CÁMARA a modo de denuncia pero no lo dejaron volver. pic.twitter.com/XsxbfUYEeA
— PaseClave (@paseclave__) May 17, 2026
ئەو هێرشبەرە دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر کوریتیبا گوتی:
“من لە بارودۆخێکی جەستەیی نایابدام و لەگەڵ هەر یارییەکدا ئاستم باشتر دەبێت. هەموو هەوڵێکی خۆم داوە، دان بەوەدا دەنێم کە کارێکی ئاسان نەبووە.”
وەڵام بۆ رهخنهكان
نێیمار بە دڵتەنگییەوە ئاماژەی بەو قسانە کرد کە لە ماوەی دوورکەوتنەوەی لەبارەیەوە دەوترا و رایگەیاند:
“چەندین ساڵ کارم کرد و ماندوو بووم، لە بەرامبەردا کۆمەڵێک قسەی بێمانا لەبارەی بارودۆخی من و ئەو کارانەی دەیکەم دەوترا. ئەو شێوازەی خەڵک قسەی پێ دەکەن بە راستی خەمناکە.”
گوتیشی: “من لە ماڵەوە بە بێدەنگی و بە جدی کارم دەکرد، لە کاتێکدا بەهۆی قسەی خەڵکەوە ئازارم دەچێشت، بەڵام لە کۆتاییدا هەوڵەکانم سەرکەوتوو بوون و گەیشتمە ئەو ئامانجەی دەمویست. ئێستا بە ئاستی خۆم دڵخۆشم.”
🚨🚨🚨🚨🚨
الاسطورة نيمار بألوان البرازيل 🇧🇷🇧🇷🇧🇷😍😍 pic.twitter.com/vqGhKtaupJ
— Team Neymar (@TeamNey10) May 17, 2026
بڕیارەکەی ئانچیلۆتی
کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، پێشتر رایگەیاندبوو کە دەبێت نێیمار لە رووی جەستەییەوە 100٪ ئامادە بێت بۆ ئەوەی بانگهێشتی مۆندیال بکرێت.
نێیمار لەمبارەیەوە گوتی:
“دڵنیام ئانچیلۆتی باشترین 26 یاریزان بۆ مۆندیال هەڵدەبژێرێت.”
کێشەیەک لە کاتێکی خراپدا
لە یارییەکەی دوێنێدا، نێیماری 34 ساڵ بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی دوای ئەوەی بە هەڵە لەلایەن راهێنەرەکەیەوە گۆڕانکاری پێکرا.
ئەم هەڵەیە لە خراپترین کاتدا روویدا، چونکە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئانچیلۆتی لیستی کۆتایی یاریزانانی بەڕازیل بۆ مۆندیال رابگەیەنێت.
بەڕازیل و خەونی شەشەم ئەستێرە
هەڵبژاردەی بەڕازیل کە هەوڵ دەدات بۆ شەشەمین جار لە مێژوویدا نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت، لە کۆمەڵەی سێیەمدا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی مەغریب، هایتی و سکۆتلەندا دەبێتەوە. یارییەکانی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکای باکوور لە نێوان 11ـی حوزەیران تاوهكو 19ـی تەمموز بەڕێوەدەچێت.



