گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئەرجەنتین بەزەحمەت لە کەیپ ڤێردی بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16

کەیپ ڤێرد ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کەیپ ڤێرد رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

ئەرجەنتین توانی سەرکەوتن بەسەر کەیپ ڤێرد بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

لە یارییەکی دراماتیکیدا کە هەردوو بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کاتی یاسایی تەواو بوو، ئەرجەنتین توانی لە کاتی زیادکراو بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە بباتەوە.

بەو سەرکەوتنەش، ئەرجەنتین بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا کەیپ ڤێرد ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button