
یاریگا –
دوای ماڵئاوایی هەڵبژاردەی کرواتیا لە مۆندیال، لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی هەڵبژاردەکە و یانەی ئەیسی میلان بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە و بڕیاری کۆتایی دەدات.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لوکا مۆدریچ دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە لە میلان بمێنێتەوە و بیر لە وازهێنان ناکاتەوە.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە نووسیەتی، هەرچەندە ماڵئاواییکردنی لە مۆندیال کۆتایی بە سەردەمێکی زێڕین هێنا و ئیدی بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە لە مۆندیالەکاندا نابینرێت، بەڵام پێدەچێت کاروانی وەرزشییناوەڕاستکارەکەی پێشووی مێرێنگی هێشتا بەردەوام بێت.
Luka Modric verso la conferma al Milan per il 2026-27.
Amorim nei giorni scorsi lo ha chiamato, Cardinale insiste e Luka, anche dopo l’eliminazione dal Mondiale, ha il Milan come priorità.
Nei prossimi giorni gli ultimi pensieri, poi la decisione ufficiale. pic.twitter.com/QaD8YN0UvY
— luca bianchin (@lucabianchin7) July 3, 2026
سەرەڕای ئەوەی بژاردەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزی 2026-2027 لە 30ـی حوزەیران کۆتایی هاتووە، بەڵام ویستێکی هاوبەش هەیە بۆ بەردەوامبوون؛ چەند گۆڕانکارییەک وایان کردووە مانەوەی لە یانەکە نزیکتر ببێتەوە.
جێری کاردینال، خاوەنی یانەکە، مۆدریچ وەکوو یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەی دەبینێت شانبەشانی یاریزانانی وەکوو ماینان، ابیۆ و پۆلیسیچ.
لەلایەکی دیکەوە، روبن ئامۆریم، راهێنەری نوێی یانەکە، خودی خۆی پەیوەندی بە مۆدریچەوە کردووە بۆ ئەوەی گرنگی پێگەکەی لە پلانەکانیدا پێ رابگەیەنێت.
هەرچەندە مۆدریچ دەیزانی کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ریال مەدرید، بەڵام لەپێشینەی کارەکانی مانەوەیە لە ئەی سی میلان بەهۆی ئەوەی کچەکەی یاریی بۆ تیپی خوار 13 ساڵانی ئەیسی میلان دەکات، هەروەها ئارەزووی ئەوە دەکات بۆ تەنیا جارێکیش بێت لەگەڵ میلان بەشداریی چامپیۆنزلیگ بکات، هەرچەندە یانەکە بۆ ئەم وەرزە نەگەیشتووەتە ئەو پاڵەوانێتییە، بەڵام بیرۆکەی جەنگان بۆ گەڕاندنەوەی یانەکە بۆ ئەو ئاستە، پاڵنەرێکی گەورەیە بۆی.
وەرزی دووەمی مۆدریچ لەگەڵ میلان زۆر جیاواز دەبێت لە وەرزی یەکەم کە لەژێر سەرپەرشتی ئالێگری بوو چونکە سیستەمی ئامۆریم زۆر هێرشبەرانەترە بە بەراورد بە شێوازەکەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە، ئەمەش وا دەکات یارییەکە پێویستی بە وزەی زیاتر بێت.
بەهۆی زۆری یارییەکان لە خولی ئیتاڵی و یۆرۆپالیگ کە لە مانگی ئابەوە دەست پێدەکەن، مۆدریچ هەموو خولەکەکانی یارییەکان یاری ناکات وەکوو ئەوەی لەگەڵ ئالێگری دەیکرد.
مۆدریچ و ئامۆریم پێکەوە ئەو یارییانە دیاری دەکەن کە دەبێت سەرەکی بێت، لەوانەیە هەندێک جار تەنیا بۆ نیو کاتژمێری کۆتایی بێتە نێو یاریگا، یان بە سەرەکی یاری بکات و زوو دابنیشێت، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە توانای جەستەیی بکات.