ئاسێنسیۆ دڵی هاندەرانی مەدریدی بەدەست هێناوەتەوە

ئەمڕۆ راگەیەندرا ، راول ئەسێنسیۆ بە دوو کاتژمێر بەر لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ئۆڵەمپیاکۆس ئاگادارکراوەتەوە لەوەی باپیری کۆچی دوایی کردووە.
ئاسێنسیۆ سەرپشک کراوە لە یاری نەکردن بەڵام بڕیاریداوە لەو یارییە بەشداربێت چونکە تەنها دڵی بەرگریکار بوو کە ئامادەبوو بۆ یاریکردن پاش پێکانی میلیتاو، هاوسن، رودیگەر و ئالابا.
ناوبراو هاوینی رابردوو رووبەرووی رەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی ئاستە خراپەکەی لە جامی جیهانی یانەکان و بە هۆکاری دەرکردنی یانەکە تۆمەتبارکرا لەو پاڵەوانێتییە. لەگەڵ دەستپێکی وەرزدا کرا بە بەرگریکاری یەدەگ و نزیک بوو لەوەی بە تەواوی متمانەی یانەکە و هاندەرانیش لەدەست بدات، بەڵام پێکانی بەرگریکارەکانی دیکە، ئەو یانەیەی ناچارکرد جارێکیتر پەنا بۆ بەرگریکارە لاوەکە ببەن.
راول لەم چەند یارییەی رابردوودا بە ئاستێکی زۆر بەرز و پێگەیشتووانە دەردەکەوێت. رۆژنامەنووس فێرناندۆ بۆرخێسی نزیک لە ریاڵ مەدرید نوسیوییەتی
راول ئاسێنسیۆ بژاردەی پێنجەمە لە نێوان بەرگریکارانی یانەکەدا بەڵام بووەتە باشترینیان. بەر لە دوو رۆژ زانیمان باپیری کۆچی دوایی کردووە بەڵام لەبەر ئەوە گۆڕانکاری پێککرا چونکە ئازاری هەبوو. رەفتارەکانی نموونەیین.
❗️.@fburgos4: “Raul Asencio was the fifth center back and he’s turning out to be the best.”
“We learned that his grandfather passed away a couple of days ago. He was replaced because he had hamstring problems, but his attitude is hats off.” pic.twitter.com/wIbhFayhri
— Madrid Universal (@MadridUniversal) November 27, 2025



