Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤاندۆڤسکی ئۆفەرێکی فەرمی رەتدەکاتەوە و چارەنووسی نادیارە

هەنگاوی فەرمی دەستیانپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە یانەکەی جێبهێڵێت.

فلۆریان پلیتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، فەنەرباچێ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش لیڤاندۆڤسکی کردووە، تاوەکو لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو پەیوەندی بە یانە تورکییەکە بکات.

رۆژنامەنووسەکە جەختیکردووەتەوە، لیڤاندۆڤسکی پلانی جێهێشتنی بارسێلۆنای لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو نییە و لانیکەم دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

چارەنووسی لیڤا لە بارسێلۆنا ناڕوونە و تەواوی بژاردەکان کراوەن، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

فەنەرباچێ بەدوای هێرشبەرێکی کوالێتی جیهانی دەگەڕێت، تاوەکو لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکان.

لە بارسێلۆنا کێشەی دارایی بڕیار لە زۆربەی کەیسەکان دەدات، هەرچەندە زۆر باس لە گواستنەوەی ئەستێرەی گەورەی وەکو ئێرلینگ هالاند، خولیان ئالڤارێز و چەند هێرشبەرێکی دیکە دەکرێت، بەڵام پێناچێت دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button