پریڤیوی یاریی چێڵسی V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی لووتكەی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر، چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

چێڵسی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی چوار یاریی دوو یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بارسێلۆناش بە هەمان شێوە لە كۆی چوار یاریی دوو یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 17 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 5 یاریی چێڵسی براوە بووە، بارسێلۆناش 6 یاریی بردووەتەوە و 6 یارییش یەكسان بوون.
چێڵسی لە كۆتا 9 یاریی نێوانیان لە چامپیۆنزلیگ تەنیا یەک یاریی بە بارسێلۆنا دۆڕاوە ( 2 بردنەوە، 6 یەكسان ).
بارسێلۆنا لە كۆتا هەشت یارییدا بەرامبەر چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە.
یانە ئینگلیزیەكان لە كۆتا 10 یاریی چامپیۆنزلیگدا 9 یارییان بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان بردووەتەوە.
بارسێلۆنا لە كۆتا 24 یاریی چامپیۆنزلیگدا توانیویەتی 67 گۆڵ بكات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ كۆڵ پاڵمەر، رۆمیۆ لاڤیا، ئیسوگۆ و كۆڵویڵ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ پێدری، گاڤی، تێر شتیگن بەرامبەر چێڵسی یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
گوستۆ، تۆسن، فۆفانا، كۆكۆرێیا
جەیمس، كایسێدۆ
گارناچۆ، ئینزۆ، نیتۆ
جواو پێدرۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
خوان گارسیا
كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ
گارسیا، دی یۆنگ
لامین یامال، فێرمین، راشفۆرد
لیڤاندۆڤسكی



