Loading...
ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید دووڕووە؛ تێباس هێرشێکی تووند دەکاتە سەر پێرێز

خه‌می ریال مه‌درید بۆ لالیگا درۆ بوو

Yariga App

یاریگا –

خاڤێر تێباس، سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی لا لیگا، بە شێوەیەکی توند و ڕاشکاوانە هێرشیکردە سەر یانەی ڕیاڵ مەدرید و یانه‌كه‌ به‌ دووڕووی وه‌سفكرد.

ئەم هێرشەی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا  دوای ئەوە دێت، ریاڵ مەدرید رەزامەندی لەسەر به‌رێوه‌چوونی یارییەکی فەرمی تۆپی پێی ئەمریکی  لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ دەربڕی

تێباس بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژەی بەوەدا کە ڕیاڵ مەدرید پێشتر سەرکردایەتی کەمپینێکی گەورەی دەکرد دژی به‌رێوه‌چوونی یارییەکی لالیگا لە نێوان بارسێلۆنا و ڤیاڕیاڵ لە مه‌یامی له‌ ئەمریکا، بە بیانووی ئەوەی کە گوایە ئەو کارە یەکپارچەیی کێبڕکێکە دەخاتە مەترسییەوە.

تێباس بە تووڕەییەوە رایگەیاند،

ریاڵ مەدرید هیچ کێشەیەکی نییە لە میوانداریکردنی یارییەکی فەرمی  تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی لە یاریگای خۆیدا، کاتێک چەکێکی پاره‌ی زۆر گەورە” باس ده‌كرێت.

باسی له‌وه‌شكرد،

ریاڵ مەدرید دژی به‌رێوه‌چوونی یارییەکی لالیگا لە دەرەوەی وڵات وەستایەوە، چونکە گوایە یەکپارچەیی کێبڕکێکە تێکدەدات، کەچی هیچ کێشەیەکیان نییە لە میوانداریکردنی یارییەکی فەرمی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی لە یاریگای خۆیان، کاتێک پارەیەکی زۆر باس ده‌كرێت، پێدەچێت ره‌وشت تەنیا کاتێک گرنگ بێت کە ئەوان خۆیان پارە وەرنەگرن.

سەرۆکی لا لیگا گاڵتەی به‌و كاره‌ی ریال مه‌درید کرد کە باس لەوە دەکەن میوانداریکردنی یارییه‌كی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی لە بێرنابیۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ وەرزشی ئیسپانیا.

تێباس دەڵێت،

“بۆ ماوەی چەندین هەفتە گوێمان لێدەبوو کە ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ وەرزشی ئیسپانیا چونکە یارییه‌كی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی لە بێرنابیۆ به‌رێوه‌ده‌چیت، لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکان، پەخشی تایبەت، فەرشی سوور… ئەمە هاندێكی زۆر روونه‌ بۆ خولی ئه‌مه‌ریكی لە ئیسپانیا، بە بەکارهێنانی یاریگایەکی ئیسپانی وەک سەکۆی خۆیان.”

تێباس ئاماژەی بەوەدا کە گاڵتەجاڕییەکە لەوەدایە کە یاریگاکە هی هەمان ئەو یانەیەیە کە سەرکردایەتی کەمپینی یەکپارچەیی کرد بۆ رێگریکردن لە یارییەکەی لالیگا لە مه‌یامی، کەچی ئێستا بە خۆشحاڵییەوە یاریگاکەی بە کرێ دەدات، بە بڕە پارەیەکی زۆر،.

تێباس جەختی لەوە کردەوە کە یارییەکەی مه‌یامی دەیتوانی هانده‌رێكی زۆر کۆبکاتەوە و هەلێک بوو بۆ پەرەپێدانی کێبڕکێکەیان، بەتایبەتی کە تەنیا یەک یاری بوو لە کۆی 380 یاری وەرزی لالیگا.

لە کۆتاییدا، تێباس بە روونی ئاماژەی بەوەدا کە کێشەکە یەکپارچەیی یان داب و نەریت نەبوو، بەڵکو کێشەکە ئەوە بوو کێ ئەو کارەی دەکرد.

“ڕوونە کە ژەهری میدیایی و نەبوونی دیدگای دوورمەودا سەرکەوت، کێشەکە نە یەکپارچەیی بوو، نە داب و نەریت، نە زانیاری، کێشەکە ئەوە بوو کێ ئەو کارەی دەکرد.”

تێباس دووپاتیکردەوە کە لالیگا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەشەکردن، سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک لایەن دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەن یان رێگری لە گەشەکردنی بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button