
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆی لە دوای كۆتاییهاتنی یارییە نێودەوڵەتیەكان میوانداری ئێڤەرتن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی لە كۆی حەوت یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ چوار یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتن لە كۆی حەوت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری، عەبدولقادر خوسانۆڤ یاریی دەكات و بەشداریكردنی عومەر مەڕمووش و ئایت نوری گومانی لەسەرە.
ئێڤەرتن بە بێ جاک گرێلیش رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی
گۆنزالێز
فۆدن، رێندێرس، ساڤیۆ، دۆكو
هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن
پیكفۆرد
ئۆبرەین، تاركۆوسكی، كۆڵمان، میكۆڵینكۆ
گوێی، گارنەر
ئێندیای، هاڵ، دیبلینگ
بیتۆ