ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

شکرینیار: لویس ئێنریکی دۆنارومای بەهەمان دەردی من برد

Yariga App

میلان شکرینیار دەڵێت جیانلویجی دۆنارومان هەمان ئەو مامەڵەی لەگەڵدا کراوە کە لە پاریس لەگەڵ خۆیدا کردوویانە.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئینتەر بەر لە دوو ساڵ گوێزرایەوە بۆ پاریس و لە یەکەم وەرزیدا ئاستێکی بەرزی نیشاندا بەڵام هێندەی نەبرد دوورخرایەوە.

شکرینیار لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سکای سپۆرت وتی

کاتێک گەیشتمە پاریس لە شەش مانگی یەکەمدا بەردەوام یاریم دەکرد. من و جیجی لەسەرجەم یاریزانەکانی دیکە زیاتر یاریمان کرد بەڵام دواتر لە مانگی یەکدا تووشی پێکانی پاژنەی پێ هاتم و چوار مانگ دابڕام. کاتێک لە کۆتایی وەرز گەڕامەوە مەشقەکان بە بێ ئەوەی کەس قسەم لەگەڵ بکات لە پێکهاتەی یانەکە دوورخرامەوە. لە کاتێکدا بەر لەوە هەموو شتێک باش بوو. تووشی سەرسوڕمان بووم و هەمووان بەشێوازێکی دیکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم چونکە راهێنەر بڕیاریدابوو من لە پلانەکانی وەرزی نوێ نەبم. دواتر بینیمان جیجی کە یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان و خولی پاڵەوانەکانی بۆ بردنەوە، هەر بەهەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵ کرا  و بەڕێکرا. ئیتر ئەمە تۆپی پێ یە.

 

بەرگریکارە سڕبییەکە دوابەدوای سڕکردنی لەلایەن ئێنریکێ وە،  لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بە خواستن روویکردە فینارباهچەی تورکی، دواتر لە هاوین دا گواستنەوەکە کرا بەهەمیشەیی و فینارباهچە گرێبەستێکی بۆ چوار وەرز لەگەڵدا واژۆکرد.  هەرچی دۆنارومایە لە هەفتەیەدا پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی ئینگلیزییەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button