
یاریگا –
گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، ئاشكرایكرد لە بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتی دۆستانەی جامی شای تایلاند كە ئامانجێكی گرنگی لەگەڵ تیپەكەی بەدەست هێناوە.
ههڵبژاردهی عێراق لەگهڵ ههڵبژاردهكانی تایلهند و هۆنگ كۆنگ و دوورگەكانی فیجی بهشداری پاڵهوانیهتی دۆستانهی شای تایلهند كرد. لهیهكهم یاری له هۆنگ كۆنگی بردهوه و گهیشته یاریی كۆتایی و سبەی یەكشەممە، کاتژمێر 04:00 بە کاتی ههولێر، لە یاریگای كانچانابوری له یاریی كۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی تایلاند دەبێتەوە.
ئارنۆڵد لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەكە گوتی،
سوپاسی هەمووان دەكەم یارمهتی ههڵبژاردهكهیان داوه، ئامانجی ئێمە لە سەرەتاوە ئەنجامدانی دوو یاری بەهێز بوو لەم پاڵەوانێتییەدا، رووبەڕووبوونەوەی تایلاند ئەزموونێكی گرنگە پێش پاڵاوتنەكانی جامی جیهان لە دژی ئێندنوسیا، چاوەڕێ دەكەین یاری سبەی یارییهكی خۆش و سوودبەخش بێت بۆ هەردوو تیپ.
گوتیشی، ئامانج لە بەشداریكردن لەم پاڵەوانێتییەدا یاریکردن بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی تایلاند، بە گەیشتنمان بە یاری كۆتایی ئەم ئامانجە گرنگە بەدەست هات، چونكە هەڵبژاردەی تایلاند هاوشێوەی هەڵبژاردەی ئێندنوسیایە كە لە پاڵاوتنەكاندا ڕووبەڕووی دەبینەوە، هەروەها ریزبەندی تایلاند بەرزترە لە هەڵبژاردەی ئێندنوسیا، یارییەكی زۆر سوودبەخش دەبێت بۆ ئێمە، و چاوەڕێ دەكەم سبەینێ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەكی بەهێز ببینەوە.”
ئامادهكارییهكان گرنگن و هاوشێوهی پاڵاوتنهكانی مۆندیاله،
ئامادەكارییەكانی پاڵەوانێتییەكە هاوشێوەی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالە، چونكە 72 كاتژمێر لە نێوان دوو یارییەكەدا هەیە، بۆیە پشت بە عەقڵییەتی یاریزانان دەبەستین كە گرنگترین شتە لە پلانەكانماندا كە پشت بە لایەنە هێرشبەرەكان دەبەستین، ئێمە توانای هونەری لە جامی پاشای تایلانددا بەكاردەهێنین.
راهێنهری ههڵبژاردهی عێراق گوتیشی،
ئامارەكان درۆ ناكەن، لە دژی هۆنگ كۆنگ 24 لێدانمان هەبوو، سەرەڕای دواكەوتن بە گۆڵێك زوو گەڕاینەوە و كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان كرد، ئەمە جەخت لە بەهێزی لایەنی دەروونی یاریزانان دەكاتەوە، باشترین شت كە لە یاری هۆنگ كۆنگدا روویدا دواكەوتنمان بوو لە ئەنجامدا بردمانهوه چونكە شێوازی تیپی عێراق دوای ئەوە گۆڕا، بۆیە دەبێت هەموو ئەم ئەرێنییانە بەکاربهێنین.
له كۆتاییدا راهێنهره ئوسترالیهكه رایگهیاند،
ئەیمەن حسێن بۆ یارییەكە ئامادەیە و هیچ پێكانێكی نییە، تەنها هەندێك گرژبوونی سووکی هەبوو، مونتەزەر ماجد و کێڤن یەعقوب، ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، هەروەها ئێمە بهشداری ئهم پاڵهوانهتیهمان كرد بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی زۆربەی یاریزانان و پێدانی دەرفەت، و ئێمە كار لەسەر تاقیكردنەوەی هەموو یاریزانانی تیپەكە دەكەین.
هەڵبژاردەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە یەكەم گەڕی پاڵەوانێتییەكەدا بە 2-1 لە هۆنگ كۆنگی بردەوە، لە هەمان ڕۆژدا هەڵبژاردەی تایلاند بە 3-0 لە دوورگەكانی فیجی بردەوە.