عێراقکوردستانگرنگترین

سه‌رۆكی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زانیاری گرنگ بۆ یاریگا ئاشكرا ده‌كات

لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانی رادەگەیەنرێت

Yariga App

یاریگا –

كاتی رایگه‌یاندنی لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت و یاریزانه‌ كورده‌كان ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ لیستی كۆتایی زۆره‌.

د.ئاری کەمال، سەرۆکی شاندی هەڵبژاردەی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “یاریگا تۆک”، پەردەی لەسەر دوایین ئامادەکارییەکانی شێرانی رافیدەین بۆ یارییەکانی جامی جیهانی 2026 لادا و زانیاری گرنگی دەربارەی لیستی کۆتایی یاریزانان ئاشکرا کرد.

کاتی راگەیاندنی لیستی کۆتایی

سەرۆکی شاندی عێراق بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، کە گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، ئەمڕۆ تەواوی بڕیارەکانی خۆی دەدات و لیستی کۆتایی یاریزانان یەکلا دەکاتەوە.

د.ئاری گوتیشی:

“سبەی بە فەرمی لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیال رادەگەیەنرێت و رەوانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دەکرێت.”

ده‌رفه‌تی یاریزانە کوردەکان بۆ مۆندیال

لەنێو لێدوانەکانیدا، ئاری کەمال مژدەی دایە هاندەرانی وەرزشی لە کوردستان و ئاماژەی بەوە کرد، کە زۆربەی ئەو یاریزانە کوردانەی لە لیستی سەرەتاییدا ناویان هەبووە، توانیویانە متمانەی راهێنەر بەدەستبهێنن.

گوتی؛

“دەرفەتی مانەوەی یاریزانە کوردەکان لە لیستی کۆتایی مۆندیالدا زۆرە و چاوەڕوان دەکرێت ئامادەییەکی بەرچاویان هەبێت.”

ئۆفەری یاریزانانی خولی ئەستێرەکانی عێراق

سەبارەت بە داهاتووی یاریزانانی ناوخۆ، سەرۆکی شاندی عێراق ئاشکرای کرد کە درەوشانەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرنجی یانە دەرەکییەکانی راکێشاوە.

 “لە نزیکەوە ئاگادارم کە چەندین یاریزانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئۆفەری فەرمییان لە یانەکانی دەرەوە پێگەیشتووە، بەڵام یاریزانەکان بڕیاریانداوە چاوەڕێ بکەن و دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیال بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتوویان بدەن، تاوەکو بە تەواوی تەرکیزیان لەسەر هەڵبژاردەکە بێت.”

ئامادەکارییەکان لە ئاستێکی بەرزدان

سه‌رۆكی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ رێگه‌ی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، دڵنیایی دایە هانده‌ران کە کەشوهەوای ناو هەڵبژاردەکە زۆر جێگیرە و هەموو لایەک کار دەکەن بۆ ئەوەی عێراق بە باشترین شێوە لە گەورەترین کەرنەڤاڵی وەرزشی جیهاندا دەربکەوێت.

هه‌روه‌ها گوتی، گۆارنكارییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاندی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ناكات و پێش یاریی ئیسپانیا سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یونس محمود په‌یوه‌ندی به‌ شاندی هه‌لبژارده‌ی عێراق ده‌كات.

له‌ كۆتاییدا گوتی، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ وریه‌كی به‌رز ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن، راسته‌ گروپه‌كه‌ی ئێمه‌ قوڕسه‌ و به‌هێزه‌ به‌ڵام له‌ تۆپی پێی هیچ شتێك مه‌حال نییه‌ هه‌موو هه‌وڵیكی خۆمان ده‌ده‌ین ئه‌نجامێكی شایسته‌ به‌ده‌ستبهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button