ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

دێلا فیۆنتێ ریال مەدرید بایکۆت دەکات؛ هیچ یاریزانێکی مێرێنگی ناوی لە لیستی ئیسپانیا نییە

بۆ یەکەمجارە لە مێژووی رووداوێکی لەو شێوەیە رووبدات

Yariga App

یاریگا –

بە بێ ناوی هیچ یاریزانێکی ریال مەدرید، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ مۆندیالی 2026 راگەیاند.

لویس دێلا فیۆنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەکە لیستی 26 یاریزانی هەڵبژاردەکەی بڵاوکردەوە و گەورەترین شۆکی ئەم لیستە بێبەشبوونی تەواوەتی یانەی ریال مەدریدە، بە جۆرێک هیچ یاریزانێکی ئەو یانەیە بانگهێشت نەکراوە، کە یەکەمجارە لە مێژوودا رووداوی لەو جۆرە روودەدات.

لە بەرامبەردا، پشکی شێر بەر یانەی بارسێلۆنا کەوتووە بە بوونی 8 یاریزان لە پێکهاتەکەدا، لەگەڵ ئامادەییەکی بەرچاوی ئەستێرەکانی یانەی ئارسیناڵ.

دێلا فۆینتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە مەدرید، کە زیاتر لە 100 رۆژنامەنووس ئامادەیبوون، پەردەی لەسەر ناوەکان لادا و لیستی سەرەتایی 55 یاریزانیی بۆ 26 کەمکردەوە. یاریزانە نوێیەکانی وەکوو خوان گارسیا، مارک پوبێل، ئێریک گارسیا و ڤیکتۆر مونۆز شوێنی خۆیان لە پێکهاتەکەدا کردەوە، لە کاتێکدا دین هاویسن بانگهێشت نەکرا و لێ نۆرماندیش لە لیستەکەدا نابینرێت.

لەوبارەیەشەوە دێلا فیۆنتێ بەم جۆرە بۆ رۆژنامەنووسان دوا و گوتی؛

سەیری یانەی هیچ یاریزانێک ناکەم، تەنیا سەیری ئەوە دەکەم یاریزانەکە توانای ئەوەی هەیە لەگەڵ ئێمەدا یاریی بکات یان نا، من ئەو ئەقڵییەتە ناوخۆییە و دەمارگیرانەیەم نییە کە رەنگە هاندەرێک هەیبێت.

ئامادەکارییەکانی لاڕۆخا لەم کۆتایی هەفتەیەدا دەستپێدەکات. بڕیارە ئیسپانیا لە 4ـی حوزەیران یارییەکی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق بکات پێش ئەوەی گەشتی ئەمەریکای باکوور بکات. دواتر لە 9ـی حوزەیران دوایین یاریی ئامادەکاری بەرامبەر پیرۆ دەکات. لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالیشدا، ئیسپانیا رووبەڕووی کەیپ ڤێردی،سعوودیە و ئۆرۆگوای دەبێتەوە، بە ئامانجی بەدەستهێنانی دووەمین ئەستێرەی مۆندیال لە مێژوویدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button