ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگ لە یانەكەی یاخی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یۆوان ویسا، هێرشبەری كۆنگۆی یانەی برێنتفۆرد لە یانەكەی یاخی دەبێت.

ویسا لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لۆریانەوە بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی بێن جەیكوبس، یۆوان ویسا لە ئینستاگرام برێنتفۆردی ئەنفۆڵۆو كرد و وێنەی سەر هەژمارەكەی بۆ رەنگی رەش گۆڕی، هەروەها سەرجەم وێنەكانی خۆی بە درێسی برێنتفۆردەوە لابرد.

هێرشبەرە 28 ساڵانەكە لە برێنتفۆرد دڵخۆش نییە و دەیەوێت پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە بكات و لەلایەن یانەكەیەوە رێگری لێدەكرێت.

پێشتر برێنتفۆرد بە ویسای راگەیاندبوو كە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبن دواتر ژمارەكەیان بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردەوە و  ئێستاش داوای 60 ملیۆن پاوەند دەكەن.

وەرزی رابردوو ویسا لە 39 یارییدا لەگەڵ برێنتفۆرد توانی 20 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button