ئینگلتەراگرنگترین

نیوكاسڵ بیر لە فرۆشتنی هێرشبەرێكی دەكاتەوە

دوای تەنیا یەک وەرز لە یانەكە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوكاسڵ یونایتد بیر لە فرۆشتنی یۆوان ویسا هێرشبەری نوێی یانەكەیان دەكەنەوە.

ویسا لە هاوینی 2025 لە ریزەكانی برێنتفۆرد بە بەهای 57 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی برێنتفۆردەوە پەیوەندی بە نیوكاسڵ یونایتدەوە كرد.

ویسا بۆ ماوەیەکی درێژ ئامانجێکی سەرەکی نیوکاسڵ بوو، دوای ئەوەی لە وەرزی 2024/25 توانیبووی 19 گۆڵ لە پرێمەرلیگ بکات.

گواستنەوەی ویسا بۆ نیوكاسل لە هەمان ئەو رۆژەدا پشتڕاستکرایەوە کە ئالێكساندەر ئیزاک بە گرێبەستێکی مێژوویی، بە بڕی 125 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆک سپۆرت، نیوكاسڵ یونایتد بیر لە فرۆشتنی یۆوان ویسا لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوو دەكات.

ویسا لەگەڵ نیوکاسڵ لە 24 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، تەنیا سێ گۆڵی كردووە.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ، تەنیا لە چوار یاریی خولدا بە شێوەی سەرەکی یارییپێکردووە، چونکە ئەم هێرشبەرە لە یەکەم وەرزیدا دووچاری پێكان و ئاستەنگی زۆر بوویەوە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت لەم هاوینەدا یانەکە جێبهێڵێت، هەرچەندە یاریزانەكە سوورە لەسەر ئەوەی لە یانەكە سەرکەوتوو دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button