چێڵسی کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی 80 ملیۆن پاوەندی دەکات
چەندین یانەی دیکەش چاودێریی دەکەن

یاریگا –
چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی پریمەرلیگ، کە نرخەکەی لە دەوروبەری 80 ملیۆن پاوەنددایە دەستپێکردووە، بەڵام تەنیا ئەوان ئارەزووی گواستنەوەی ناکەن.
ئیگۆر تیاگۆ لەم وەرزەدا 21 گۆڵی لە پرێمەرلیگ کردووە، یانەی برێنتفۆرد دەزانێت کە هێشتنەوەی لەم هاوینەدا کارێکی سەخت دەبێت. بە گوێرەی رۆژنامەی سەن، چێڵسی دەیەوێت بیهێنێتە رۆژاوای لەندەن، بەڵام رووبەڕووی رکابەرییەکی بەهێز دەبنەوە. چەندین یانەی دیکەی وەکوو ئاتلێتیکۆ مەدرید، یوڤێتنوس و ئەیسی میلانیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن و پێشتر پرسیاریان لەسەر کردووە
چاوەڕوان دەکرێت برێنتفۆرد بۆ دەستبەرداربوونی داوای نزیکەی 80 ملیۆن پاوەند بکات.

هێرشبەرەکە لە شوباتی 2024 بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند لە یانەی کلەب بروجەوە پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە کرد و لە مانگی تەممووزدا بە فەرمی بوو بە بەشێک لە تیمەکە. یەکەم وەرزی بەهۆی پێکانەکانەوە سەخت بوو و تەنیا هەشت یاریی کرد.
دوای ئەوەی یۆوان ویسا لە هاویندا رۆیشت، تیاگۆ بوو بە هێرشبەری سەرەکی و ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کردووە، هێشتا هەلێکی کەمی بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێڕینی پریمەرلیگ هەیە، هەرچەندە ئێرلینگ هالاند سێ گۆڵ لە پێشیەتی.
ئەم وەرزە بەهێزەی یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بەڕازیل بکرێت. تەنانەت لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکانی رابردوودا گۆڵی بەرامبەر کرواتیا کرد و هیوادارە بۆ مۆندیالیش بانگهێشت بکرێت.

بارودۆخی چێڵسی و ئامانجەکانی
بەهۆی ئاستە بەرزەکانییەوە، ئێستا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی بەدوایەوەن. چێڵسی، کە لەوکاتەوەی خاوەنە نوێیەکانی دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست نزیکەی 1.5 ملیار پاوەندیان خەرجکردووە، پەرۆشن بۆ گواستنەوەی. ئەوان پێشتر جواو پێدرۆی هاونیشتمانی ئەویان لە ریزەکاندایە، کە لەم وەرزەدا 14 گۆڵی تۆمارکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، رەنگە چێڵسی هێشتا هێرشبەرێکی تری بوێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەگەری هاتنی راهێنەرێکی نوێ. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی نیساندا، لیام رۆزێنیۆر دوای تەنها چوار مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.
Chelsea ‘launch move for £80million-rated Premier League forward’ https://t.co/UrlYtgxfbm
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) May 2, 2026



